مۆدێلی نوێی جلی بوکێنی بۆ ساڵی ٢٠٢٠

فاشن
14/10/2019

کچان کاتێک جلی بوکێنی لەبەردەکەن دەیانەوێت وەک فریشتەکان دەربکەون، سەرەتای دەسپێکردنی ژیانێکی نوێشیان بە پۆشینی جلی سپیەوە بێت، چونکە جگە لەجوانی وەک هێمایەکیشە بۆ خۆشبەختی و ئاشتی و ئاسودەیی، هەرچەندە پێشتر لەکوردستان کچان جلی کوردیان لەبەردەکردوو تارای سوریان لەسەر دەکرد، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی دیکەدا جلی کوردی گۆڕا بۆ بەدلەی سپی و تارای جۆراو جۆری سپی، ئێستا جگە لە هەڵبژاردنی بەدلە لەلایان کچان زۆرێک لە کوڕان دەیانەوێ ئەوجلەی لەورۆژە تایبەتە هاوژینەکانیان دەیپۆشن خۆیان پێشتر بۆیان هەڵبژێرن .

مێژووی لەبەرکردنی جلی بوکێنی رەنگی سپی دەگەڕێتەوە بۆساڵی 1559 کاتێک ماری شاژنی سکۆتلەندا، هاوسەرگیری لەگەڵ پاشای فەرەنسادا کرد ،بەدلەی رەنگی سپی لەبەرکرد، ئەمەش بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر لەناوخەڵکیدا، چونکە پێشتر تەنیا لەبۆنە ئاینیەکاندا بەکاریان دەهێنا، بەڵام دواتر بوو بە نەرێت لەهەموو جیهان هەرچەندە دیزاینەران هەوڵیانداوە رەنگیدیکەی تێکەڵ بکەن بەڵام سەرکەوتونەبوون. ئەمانەش هەندێک مۆدێلی نوێی جلی بوکێنیە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کە بەجلی بوکێنی گوڵ ناسراوە لەبەرئەوەی لەدیزاینکردنیەدا زۆرترین گوڵ بەکارهاتووە.

Designed and developed by AVESTA GROUP