کانی ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاوکردەوە
پاش ماوەی 7 ساڵ بێدەنگی، کانی بە ئەلبوومی ببارێ گەڕایەوە نێو کاری هونەریی و گۆرانی گوتن. چەندین کەسایەتیی دیاری هونەریی کاریان تێدا کردووە و دابەشکردنی میوزیکەکانی لەلایەن کارزان مەحموودەوە کراون.
ئەلبوومەکە لە 10 گۆرانی پێکهاتووە و سپۆنسەری سەرەکی ئاسیاسێڵە. ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، لە هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری سلێمانی ئەلبوومەکە بڵاوکرایەوە