هەولێر بووە پاڵەوانی یانە نایابەکانی عێراق
تیپی تۆپی دەستی یانەی هەولێر بۆ دووەم جار لە مێژووی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی یانە نایابەکانی عێراق لەسەر ئاستی ئافرهتان بووە پاڵەوان.
تیپی تۆپی دەستی هەولێر دوو وەرزە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، هەر بۆیە ژمارەیەکی بەرچاو لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی تۆپی دەستی کچان کە لە وڵاتی کۆریای باشوور لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ لە یاریی فایناڵی پاڵەوانێتییەکە کە بەشێوەی گردبوونەوە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یانەی هەولێر بە ئەنجامی 35- 24 بەسەر ئافرەتانی هەولێر سەرکەوت و بووە پاڵەوان.
رووداو