چۆن دەتوانی لە مانگی ڕەمەزاندا کێشی جەستە کەم بکەیتەوە

تەندروستی
13/04/2022


مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە گونجاوترین کاتەکان بۆ دا بەزاندنی کێش، بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ژەمەکان و درێژبوونەوەی برسێتی و هەڵبژاردنی خواردنێکی تەندروست لە کاتی ڕۆژوو شکاندن و کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر و شیرینی رۆڵی گرنگ دەبینێت لە کەمکردنەوەی کێشی لەش، پسپۆڕانی بواری خۆراک  ئاماژە بەوە دەكەن كە لەبڕی ئەو جۆرە شیرینیانە چەند دەنكێك خورما بخورێت تەندروسترە بە بەراورد بەو جۆرە شیرینیانەی کە بڕێکی زۆری کاربۆهیدراتیان تێدایە.
بەڵام وەک تێبینی دەکرێت لەگەڵ ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی بەڕۆژوو دەبن لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان خواردن و خواردنەوە ناخۆن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دووچاری زیادبوونی كێشیان دەبنەوە. بەشێک لە رۆژووانان کێشی لەشیان زیاد دەکات بە بەراورد بە پێش مانگی رەمەزان بەهۆی ئەوەی لە کاتی بەربانگدا برێکی زۆر شیرنی و چەوری دەخۆن و هەروەها لە ژەمی پارشێوانیشدا دووبارە برێکی زۆر و زیاد لە پێویست کاربۆهیدرایت و چەوری و پڕۆتین وەردەگرێت و لەبەر بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە یەكەی گەرمی لەناویاندا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ، وە ڕاستەوخۆ خەوتن لە دوای نان خواردن و پارشێوکردن، ئەمەش وا دەکات چەوری و شیرنیەکی زۆر کەڵەکە بێت لە جەستەدا. 
چی بکەین باشە؟ 

1_ پێویستە لە پارشێواندا ژەمێکی تەندروست بخورێت. 
2_پێویستە قەبارەی ئەو خواردنانەی دەیخۆیت سنووداربێت، نابێت لە ڕێژەی ئاسایی زۆرتر بێت. 
3_ زۆرگرنگە ئاوێکی زۆر بخورێتەوە لە دوای ڕۆژووشکاندن. 
4_سەرنج بدە بە بەکارهێنانی چەوری لە ژەمەکاندا هەوڵبدە کۆنترۆڵی چەوری بکەی لە خواردنەکاندا. 
5_زەڵاتە دەبێت لەسەر لیستی ئیفتاری تۆ بێت. 
6_ پێویستە خواردنەکە  بە هێواشی بخورێت و پەلە نەکرێت لە خواردن بە شێوەیەکی خێراو نا تەندروست. 
7_ زۆر پێویستە گرنگی بە جوڵە بدرێت لە دوای کاتژمێرێک لە نان خواردن لەسەر سکێکی تێر. 
8_بەشێوەیەکی گشتی چالاکی جەستەیی خۆت زیاد بکە.


ڕێژین قاسم محمود

Designed and developed by AVESTA GROUP