ئافرەتێکی خانەقینی کۆفیەک تایبەت بە خۆی دەکاتەوە
ئاریان، تەمەنی 30ساڵە، خەڵکی شارۆچکەی خانەقینە، خاوەنی 2 منداڵە، بە هاوکاری هاوژینەکەی ماوەی ساڵێکە ئەم پڕۆژەیەی کردەوەتەوە.
ئاریان، بە تۆری میدیای "هێلین"ی وت: " لەدوای تەواوکردنی زانکۆ و نەبوونی دامەزراندن، بیری ئەم پڕۆژەیەی لا دروستبووە."
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، " پڕۆژەكەی قاوەخانەیەکی خێزانیە، بە "ئەنتیکا کۆفی" ناسراوە، بەهۆی ئەوەی لەسەر ئاوی ئەڵوەنە، ئاوو هەوایەکی خۆش و کەشێکی گونجاو و سەرنج ڕاکێشە بۆ دانیشتن خەڵکانێکی زۆر سەردانیان دەکەن.
ئاریان، لە کۆتایدا دەڵێت، " هەموو شتێک بە خۆشەویستی و هاوکارییەوە جوانە، بۆیە هەموو خێزانەکان پێویستە یەکگربن و هاوکاری یەکتر بکەن، بۆئەوەی بەیەکەوە ئایندەیەکی گەش و باشتر دروستبکەن."
دیانا یاسین