ئەنجامدانی خولی راگەیاندن بۆ ئافرەتانی ڕاگەیاندنکار
ئەنجامدانی خولی راگەیاندن بۆ ئافرەتانی ڕاگەیاندنکار
لەرێکەوتی ٤-٥ی ٧ی ٢٠٢٢؛ بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای راگەیاندنکارانی تۆری میدیایی ھێلین، خولێکی راگەیاندنی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەمەکتەبی سکرتاریەت کردەوە.
لەسەرەتای دەورەکەدا، بەرێز د.ڤیان سلێمان سکرتێری (ی.ئا.ک) بابەتێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر زەروورییەتی راگەیاندن بەئامانجی کارکردن لەسەر پرسی یەکسانی و جێندەری.
ھەروەھا ھەڤاڵ ( ناسک سعید) بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ئاماژەی بە میکانیزمەکانی کارکردن و بەشەکانی تۆڕکرد، و رۆشنایی خستەسەر کاری راگەیاندنی رێکخراوەکەمان لەھەموو رەھەندەکانەوە.
لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا، ھەر سێ مامۆستایانی بەرێز (د.محمد خدر مولود، د.نەزاکەت حسێن و د.ھاوژین عمر) وانەکانیان پێشکەشکرد، زۆر سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین کە ئەرکیان کێشا و لەگەڵمان بوون لەم خولەدا و ھەریەکەیان بە وانەیەکی جیاواز بەشداربوون.
لەکۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی رێکخراوەکەمان لەلایەن ھەڤاڵ د. ڤیان سلێمان پێشکەش بە مامۆستایانی ھێژا کرا، و دواتر بەئامادەبوونی ھەڤاڵانی ئەندامانی سکرتارییەت بروانامەی بەشداربوون بەسەر ھەڤاڵانی راگەیاندنکار دابەشکرا.