ڕێزلێنان لە گروپی کوین فتنسی کچانی ھەرێمی کوردستان
رێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢؛ لە مەکتەبی سکرتاریەت بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ (د. جەبار قادر )بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرێز (د. شاکر سمۆ) بەڕێوبەری گشتی وەرزش و لاوانی هەرێم، و میوانانی حیزبی و حکومی و ڕێکخراوەیی؛ یەکێتی ئافرەتانی کورستان بۆ بەرز نرخاندنی سەرکەوتنی وەرزشوانانی ئافرەتانی هێزی لەش لە پاڵەوانتێتی ئەرمینیا مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ستافی کارگێڕی و یاریزانانی تیمەکە ساز کرد.
ھەڤاڵ (د.ڤیان سلێمان) سکرتێری رێکخراوەکەمان سوپاسی ئامادەبووانی کرد و دەستخۆشی لە یاریزانان و کاپتن و ستافی کارگێڕی تیمەکە کرد، و بەشداری و سەرکەوتنەکەیانی بەرز نرخاند. ھەروەھا جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ئافرەت لە وەرزشدا کرد بە تایبەتی لە خول و پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان، ھاوکات تەواوی پشتیوانی یەکێتی ئافرەتانی بۆ دووپاتكردنەوە.