رۆڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆییدا

ڤیدیۆ
05/10/2022

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە،بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە ئۆرگانەکانی حیزب و ناوەندە جیاجیاکان، نووسەر و کەسایەتیەکان، ڕێوڕەسمێکی ئەنجامدا.

سەرەتا ھەڤاڵ ( د.ڤیان سلێمان) وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی ڕیفراندۆم و کاریگەرییە دەروونی و مەعنەوییەکانی لەسەر کەسایەتی تاکی کورد و کوردستانی و گرنگی ئەو ڕووداوە مەزنە وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی بۆ ئێستا و بۆ ئایندەی گەلەکەمان.

پاشان فیچەرێک لەسەر ڕۆڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەسەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی نمایش کرا.
 
پەنێڵێک بەناونیشانی ( ریفراندۆم و رەھەندە جیاوازەکانی) ئەنجامدرا کە تەوەرەکانی بریتیبوون لە تیشک خستنەسەر ئەرک و مەھامی ئافرەتان و بەشداریکردنیان لەھەڵمەتی سەرخستنی ریفراندۆم لەلایەن بەرێز ( د.میادە نەجار) تاوتوێ کرا.

ھەروەھا کاریگەری راگەیاندن لەریفراندۆم و چۆنیەتی تسویقکردنی ئەو پرسە لەلایەن بەرێز ( دڵشاد مستەفا وەسانی)ەوە گفتوگۆی لەسەر کرا. تەوەری سێھەم باسکردن بوو لەسەر گشتپرسی مافی چارەی خۆنوسین لە بەڵگەو دۆکیۆمێنتە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن بەرێز ( نەدا مێرگەسوری) پێشکەشکرا.

Designed and developed by AVESTA GROUP