دایکان بەوتنی شەش دەستەواژە منداڵەکانتان گوێڕایەڵ بکەن

پەروەردەی خێزان
02/09/2019

ھاندانی منداڵان لەتەمەنێکی دیاریکراودا زۆر گرنگە لەڕووی گەشەسەندنی زیرەکی و ھۆشیان، بۆیە دایکان دەتوانن بەچەندین دەستەواژە وابکەن منداڵەکانیان گوێڕایە

بەوتنی شەش وشەی جیاواز لەلایەن دایکانەوە سوودی دەبێت بۆ گوێڕاڵی منداڵەکانتان، لەگەڵ ئەوەیشدا ھانیان دەدەن بۆ ئەوەی داھێنانی نوێ ئەنجام بدەن.

ئەو شەش دەستەواژە بریتییە لە:

*تۆ ئەو ھەموو شتەت بەتەنیا کرد: بەم دەستەواژەیە قەبارەی ماندوبوونی منداڵەکەت گەورە دەکەیت و لەئەنجامدا ھەوڵ دەدات بۆ جاری داھاتوو وادەکات زیاتر گرنگی بەزیرەکی بدات.

*لەو بڕوایە دابووم  دەتوانیت ئەم کارە بکەیت: بۆ ئەوەی منداڵەکەت ھان بدەیت و وا بکەیت زیاتر متمانەی بەخۆی ھەبێت دەتوانیت ئەم دەستەواژەیە بەکاربھێنیت.

*چاوەڕوانی زیاترم لەتۆ: بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە باشترینەکان بدات.

*تواناکانی تۆ بێ ھاوتایە: بەوتنی ئەو دەستەواژەیە، وا دەکات منداڵەکەت متمانە و زیرەکی زیاتر دەبێـت.

*ڕێژەی زیرەکی تۆ زۆر باشە: ئەو دەستەواژەیە کاتێک بەکاربھێنە کە خەریکی گفتوگۆی زانستیانەیە یان خەریکی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشییە.

Designed and developed by AVESTA GROUP