ئەلیسا بەشداری زنجیرەیەکی بەناوبانگی جیهانی دەکات

هونەر
02/09/2019

  ئەلیسا بەشداری لە زنجیرەی بەناوبانگی ئیسپانی "la casa de papel" دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیانی "نێتفلیکس"ەوە ماسکێکی دالی بۆ دەنێردرێت.

کۆمپانیانی نێتفلیکس ماسکێکێکی دالی بۆ خانمە هونەرمەندی لوبنانی "ئەلیسا" نارد، وەکو رێزێک بۆی لەبەر ئەوەی ئەلیسا هەوادارێکی سەرسەختی ئەو زنجیرەیەیە لەرێی نامەیەکەوە لە تویتەر داوای ئەوەی لێکراوە کە بەشداری کاستی فیلمەکە بکات بە ناوی "بەیروت"ەوە. لە وەڵامدا ئەلیسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرى تویتێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "من ئامادەم بۆ ئەوەی ببم بە بەشێک لە چەتەکان لەگەڵ پرۆفیسۆر وتیمەکەی". لە بەرامبەردا کۆمپانیای "نێتفلیکس" و کاستی زنجیرەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە بەشداریکردنی ئەلیسا لە وەرزی چوارەمی زنجیرەکەدا. ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1972، خەڵکی لوبنانە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە، یەکێکە لە سەرکەوتوترین خانمە گۆرانیبێژەکان خاوەنی زیاتر لە 10 ئەلبومی گۆرانیە.

Designed and developed by AVESTA GROUP