لەگەڵ هاوبەشی ژیانت ئەمانە بکە تا بەختەوەر بیت

رێنمایی پێش هاوسەرگیری
05/10/2019

 گەنجان کاتێک دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن بە دڵنیاییەوە بەدوای کەسێکدا دەگەرێت کە لە دواییدا  ژیانێکی بەختەوەری لەگەڵدا بەسەربەرێت، بێگومان بەشێک لە هۆکارەکانی ئەو ژیانە بەدەستی خۆتە، ئەگەر ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەیت:
- کاتێک هاوبەشی ژیانت هەڵدەبژێریت، پێویستە وەک کەسایەتی خۆی قبوڵی بکەیت و بە ئارامیش گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت، ئەگەر رەفتارێکی نادروست هەبوو، هەرگیز نابێت بە ویستی خۆت بەکاریبهێنیت و رەفتارەکانی پێبگۆڕیت.

- یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی خۆشبەختی لە ژیانی هاوسەرگیریدا، راوێژکردنە بە یەکتری لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا، و بەردەوام رێگای گفتوگۆ بەکاربهێنە، بۆ چارەسەری هەموو کێشە و ناکۆکیەکان.

- پاراستنی نهێنیەکانی تایبەت بەخێزان بنەمایەکی گرنگە، بەتایبەت لەکاتی توڕەی و ناکۆکیدا، پێویستە هەردوولا نهێنیەکانی نێوانیان پارێزراوبێت.

- هەوڵبدەن گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانەدا بکەن، بۆ ئەوەی دەروونتان ماندوونەبێت، بۆ نمونە ئێوارە خوانێکی جیاواز، یان گەشتێک.

Designed and developed by AVESTA GROUP