مەلەک رۆژهات گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەر
25/06/2020

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی باکووری کوردستان مەلەک رۆژهات ، نوێترین بەرهەمی  خۆی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە بە ناوی "من خەم دەریا"یە، کە  لە تێکست و ئاوازی تەحسین تەهایە و  پێشتر بە دەنگی ئەو بڵاوکراوەتەوە.
سینان بۆسوبا بە شێوازێکی نوێ کاری دابەشکردنی بۆ ئەم بەرهەمە کردووە. جانەر دەمیرئۆگلۆش کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە. گۆرانییەکە لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
مەلەک رۆژهات ساڵی 1988 لە شارۆچکەی ئەلباکە سەر بە شاری وانی باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە 2002ـەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند ئەلبوومێکی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆکلیپە، ئێستا لە باکووری کوردستان دەژی. پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە باشووری کوردستان ژیاوە و کاری هونەری کردووە.

Designed and developed by AVESTA GROUP