سودەکانی خواردنی ئاوی بامیە

خواردن
07/07/2020

سودەکانی خواردنی ئاوی بامیە  لە ماوەی دوو مانگ بەتەواوی بەسەر نەخۆشیی شەكرە زاڵ بن و رێگریش لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەكات.ئەمە لەلایەن تیمێكی پزیشكی تاقی كراوەتەوە، كە دەتوانێ بە تەواوی نەخۆشیی شەكرە لەناو ببات و رێژەی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بە تەواوی بەرز بكاتەوە. نەخۆشیی شەكرە بریتییە لە كەمبوونەوەی توانای دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لەلایەن پەنكریاسی مرۆڤەوە، كە لە رێی ئەو هۆرمۆنە دەتوانرێ شەكری نێو جەستە بتوێنرێتەوە و بگۆڕێت بۆ وزە، كاتێك جەستەی مرۆڤ هۆرمۆنی ئەنسۆلینی كەم بوو و توانای بەرهەمهێنانی ئەو هۆڕمۆنەی لە كەمی دا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا و ئەمەش مرۆڤ تووشی كۆمەڵێك مەترسی دەكات.

چۆنیەتی ئامادەكردنی ئاوی بامیە  دوو یان سێ بامێ قەبارە ناوەند بهێنن، سەرەوەی بامیەكان ببڕن و بەشێوەیەكی یەكسان لەتی بكەن.،بامیەكان بخەنە نێو دەفرێكی ئاو و لە پلەیەكی گەرمی ئاسایی دایبنێن و ماوەی 12 سەعات لێی بگەڕێن لەو پلە گەرمییە ئاساییە بمێنێتەوە،دوای ئەوە بامیەكە لە ئاو دەربهێنن و لە هەر 24 سەعاتێكدا دوو كووپ لە ئاوەكەی بخۆنەوە ،دوای دوو هەفتە بەردەوامبوون لەسەر خواردنەوەی ئەم جۆرە ئاوە، پكشنینی بۆ ئاستی شەكر لە خوێنتان بكەن و بۆتان دەردەكەوێ، كە رێژەی شەكر لە خوێنتان بەرێژەیەكی یەكجار زۆر كەمی كردووە.       سووده‌كانی بامیه‌
1. پێستی لەش جوان دەکات.
2. مرۆڤ دەپارێزێت لەنەخۆشیەکانی گورچیلە.
3. یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە
4. رێژەی کۆڵستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.
5. بەرگری لەش بەهێز دەکات.
6. چارەسەری قەبزی دەکات.
7. تەندروستی چاو دەپارێزێت.
8. تەندروستی ئافرەتان لەدووگیانیدا دەپارێزێت.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                               دڵخواز هەولێری    

Designed and developed by AVESTA GROUP