سود و زیانەکانی زەنجەفیل

خواردن
29/08/2020

 زەنجەفیل پێكهاتەیەكی سروشتی خۆراكە كەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ساڵانێكە لەوڵاتانی ئاسیا و لەهیند بەكاردێت بۆ چارەسەری سروشتی.
له کوردستانیش زەنجەفیل دەمێکە بەکارهاتووە بۆ چارەسەری سروشتی و بە دەرمانی سروشتی کوردی ناسراوە.

پزیشكان ڕێنمایی دەدەن كەرۆژانە و تا ماوەی مانگێك زەنجەفیل بخورێت، ئەگەر ئەوە پەیڕەو بكەیت ئەوا بەو ماوەیە ئەم سودانە بەجەستەت دەگەیەنێت: هەڵامەت وکۆکە کەمدەکاتەوە.
ئازارەکانی سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە.
ئازارەکانی جومگە وماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
بەد هەرسی چارەسەردەکات.
کۆبوونەوەی چەوری ناو جەستە ناهێڵیت.
شپرزەیی ونیگەرانی وخەمۆکی ناهێڵێت.
سەرباری سودەکانی بۆ منداڵ بەڵام نابێت بدرێتە منداڵی ساوا تا زیان نەگەیەنێت بەکۆئەندامی هەرس وبیستن.

زیانەکانی زۆر خواردنی زەنجەفیل :
سووتانەوە لە گەدە دروست ئەکات.
سکچون وهەڵاوسانی گەدە دروست ئەکات.
ناوپۆشی ناو دەم هەستیار دەکات.

ئارین عەبدولخاڵق
‌      

Designed and developed by AVESTA GROUP