هۆرمۆنی ئیسترۆجین و کاریگەری کۆرۆنا

جیهان
07/09/2020

 لە لێكۆلێنەوەیەكی نوێی پزیشكی لە ئەمریكا دەركەوتووە كە هۆرمۆنی ژنانەی "ئیسترۆجین"لەوانەیە  هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی ئافرەتان نیشانەكانی كۆرۆنایان كەمتر تێدا بەدی بكرێت.

 "لین گروبان" سەرپرشتیاری گروپی لێكۆلێنەوەكە  لەو بارەوە دەڵێت" ئێمە دەزانین كە كۆرۆنا ڤایرۆس كاریگەری لە سەر دڵ هەیە و هۆرمۆنی "ئیسترۆجین" هۆكاری سەرەكی پاراستنی ئافرەتانە لە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمار ، هەر چەندە ئەو لێكۆڵینەوە نوێیە ، بەڵام لە ئێستادا  پێویستی بە چاودێری وزانیاری زیاترە.

Designed and developed by AVESTA GROUP