نەبوونی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان چ ئاستەنگێک بۆ دایکان دروست دەکات؟

پەروەردەی خێزان
05/10/2020

بەهۆی بڵاوبونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا، لەسەرجەم وڵاتان ڕێوشوێن و شیوازی نوێ گیراوەتەبەر بۆ رێگرتن و کۆنترۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە. لەم نێوەندەدا پرۆسەی خوێندن لەهەموو شوێنێک زیاتر پێویستی بە پارێزی و چاودێری تەندروستی هەیە بۆ ئەوەی منداڵان دووربن لەم ڤایرۆسە.

ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و تەندروستمان هەبێت دەبێت گرنگیەکی زۆر بە پەروەردەی منداڵەکانمان بدەین، لەئێستادا بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە دەرگای قوتابخانە ن و باخچەی منداڵان داخراون، ئەمە ئەو پرسەیە کە لێرەدا گفتوگۆی لەسەر دەکەین و دەپرسین لەکاتێکدا قوتابی و منداڵان کە لەماڵەوەن و خوێندن بە ئەلیکترۆنیە دایک و باوک چۆن دەتوانن هاوسەنگی لەنێوان خوێندنی مناڵەکانیان لەگەڵ کاتی کارکردنی خۆیان بگونجێنن؟
ئەو دایکانەی فەرمانبەرن چۆن دەتوانن ئەو هاوسەنگیە بکەن و کاریگەری خراپی لەپەروەردە و فێرکردنی منداڵەکەی نەبێت؟

شیما ئەسعەد،  دایکێکی فەرمانبەرە، لەم بارەیەوە پێیوایە؛دایك کە لە هەمانکاتدا فەرمانبەر بێت بە گوێرەی توانا و کاتی خۆی دەتوانێت ڕۆڵی مامۆستا ببینێت و منداڵەکەی خۆی فێربکات و پەروەردەیەکی باشی بکات لە ماڵەوە.

ئەو ئاستەنگەکان چین دێنە پێش دایکی فەرمانبەر لە کاتی نەبوونی باخچەی ساوایان یاخود قوتابخانەکان؟

لە کاتی نەبوونی باخچەی ساوایان یاخود قوتابخانە ئەرکی دایکی فەرمانبەر سەختر دەبێت، لەبەرئەوەی جگە لەئەرکی دەرەوەی دەبێت زیاتر گرنگی بە فێربوونی منداڵەکەی بدات، هەرچەند پێشتر ئەو کارەمان هەر دەکرد بەڵام ئێستا هەموو ئەرکەکە لەسەر شانی دایک وباوکە بەتایبەت دایک وە ئەگەر فەرمانبەربێت بێگومان کارەکەی قورسترە دەبێت لەلایەک ئەرکی ماڵەوە جێبەجێ بکات و لەلایەکی دیکەوە ئاگاداری پرۆسەی خوێندنی منداڵەکەی بێت.

چی بکرێت بۆئەوەی کاتی منداڵ لەماڵەوە رێکبخرێت؟

لە بەرهەمان ئەگەر دایکەکە ناچاڕ دەبێت کاتی خۆی دابەش بکات لە سەر سێ کات ئەوانیش بو منداڵەکە کە یاری کردن لە گەڵ و خوێندن و پشودان.

هەبوونی هەڵبژاردەی زۆر لەماڵەوە وەک تیڤی و تەکنەلۆژیا چ کاریگەری لەسەر منداڵ دروست دەکات؟

گومان لەوەدا نیە کە دایك وباوک کاریگەریان هەیە لەسەر ئەم بابەتە ئاستی خوێندەواری و رۆشنبیر دایک و باوکی هۆکاری سەرەکیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مناڵەکانیان و دەتوانن زیاتر یارمەتی مناڵەکانیان بدەن لە خوێندن و فێرکردندا.


خاتوو ئاوات عەبدولعەزیز، سەبارەت بەم پرسە دەڵێت:  لە بەر نەبوونی دایەنگە و باخچەی منداڵان لە ئێستا دا قورسیەكی زۆر لە سەر دایك هەیە کە لە هەمان کاتدا فەرمانبەر بێت. ئەو دایکانەی منداڵەکەی لەماڵەوەیە بەردەوام هزری لای منداڵەکەیەتی و بەم جۆرەش لەرووی دەرونیەوە ئاسودە نیە و لەوانەیە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی کارەکەشی دروست بکات و نەتوانێت وەک پێویست تەرکیز بخاتە سەر ئەرکەکەی.
منداڵ تا تەمەنی دەگاتە چوار ساڵ زۆر گرنگە نزیکی دایك بێت و لەگەڵیدا بێت، ئەمە هۆکاری دەروونیشی هەیە لەسەر گەشە و پێگەیاندنی هزری منداڵەکە و هەست بە ئارامی و ئاسودەیی زیاتر دەکات ئاشکرایە کە هیچ کەس ناتوانێت جێگەی دایك بۆ منداڵ بگرێتەوە، منداڵ کاتێك لەگەڵ دایکی بێت هەست بە ئەمانەتی و بڕوایی دەکات.

لێرەدا پێشنیارێک دەکەم کە پێموایە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دایک و منداڵان کە لەناو فەرمانگەکاندا داینگە هەبێت یاخود باخچەی ساوایان و دایەنگە لە نزیك فەرمانگەکان بوونیان هەبێت بۆ ئەوەی دایكی فەرمانبەر زوو بگاتە جێگەی کارەکەی بەمەش دایک زیاتر هەست بە ئاسودەیی و دلنیایی دەکات لەوەی منداڵەکەی نزیکی خۆی بێت.

دایک لەبەرئەوەی ئەرکی زیاتری لەسەرشانە لەرووی پەروەردەکردنی منداڵەکانی بۆیە دەبێت  هەوڵ بدات ئەو ئەرکەش بگرێتە ئەستۆی خۆی نەهێلێت منداڵەکەی لە فێربوون دوابکەوێت، رۆژانە بەرنامە بۆ مداڵەکەی دابنێت کە دابەشی بکات بەسەر خوێندن و یاریک کردن و پشوودان، هەروەها بتوانێت خۆشی بەکارەکانی دیکەی را بگات و نەهێلێت کارەکانی رۆژانەی کەڵەکەبن بەسەریەکەوە کە دوایی نەتوانێت وەک پێویست جێبەجێان بکات  ئاگای لەتەندروستی خۆی و خێزانەکەی بێت بەتایبەت لەئێستادا کە کۆرۆنا بوونی هەیە و هۆکارێکە بۆ وەستاندنی بەشێک لە کاری رۆژانەی خەڵک.


ئامادەکردنی: شەیما مستەفا



Designed and developed by AVESTA GROUP