روبار رەشید کاکەیی یەکەم ئافرەتە لەکەرکوک بە زاراوەی ماچۆ گۆرانی دەڵێت
روبار
رەشید کاکەیی یەکێکە لەو خانمە هونەرمەندانەی کە تازە هاتۆتە ناو بواری هونەر و
دەیەوێت لەرێگەی هونەری گۆرانی وتنەوە خزمەت بە هونەری کوردی بکات، لەهەمانکاتدا
هانی ئافرەتانیش دەدات زیاتر بێنە ناو هونەر بۆئەوەی وەک ئافرەتانی جیهان بتوانن
لەرێگەی هونەرەکانیەوە کلتور و شوناسی خۆیان بەجیهان بناسێنن.
روبار رەشید تەمەن33ساڵ، لەدایکبووی شاری
کەرکووکە ودەرچوی ئامادەییە. خاوەن 3منداڵە بەپاڵپشتی خانەوادەکەی بۆتە هەنەرمەند
وەکو خۆی ئاماژەی پێ دەکات دەیەوێت لە رێگەی هونەرەوە پەیامی کاکەیەکان بگەیەنێتە جیهان.
روبار دەڵێت :هه‌ڵبژاردنی کاری هونه‌ریم بۆ
گه‌یاندنی ده‌نگی کاکه‌یی بوو چونکه ده‌بینیم له ساڵی ٢٠٠٣وه به به‌رده‌وامی خه‌ڵکی
ئێمه‌ی کاکه‌یی شه‌هید و بریندار و ماڵ وێران ده‌کرێن، منیش دەمەوێت لەرێگەی هونه‌رەوە
کاره‌ساته‌کان بخه‌مه ڕوو.
سەبارەت
بە هەڵبژاردنی زاراوەی ماچۆ، روبار بۆ دوو لایه‌نی دەگەڕێنێتەوە لایه‌نی یه‌که‌م
زاراوه‌ی تایبه‌تی خۆمانه، دووه‌م زیاتر زیندووکردنه‌وه‌ی زاراوه‌که‌یە له سنوره‌که.
روبار رەشید باس لە شێواز و گرنگی ئه‌و
کارانه‌ی دەکات کە بە ئەنجامیان دەگەیەنێت و دەڵێت: کارەکانی من په‌یامی سیاسین،
هەتا ئێستا دوو به‌رهه‌مم به ڤیدیۆ کلیپ هه‌یه که یه‌کێکیان ژێرنووسی ئینگلیزییه
به‌ناوی هاواری کاکه‌یی ئه‌و دیکه‌شیان به‌ناوی ناسنامه که ژێرنووسی عه‌ره‌بی بۆ
ده‌که‌ین.
روبار بە گرنگی دەزانێت ئافرەتان بێنە ناو
کاری هونەرییەوە و بەربەستەکان تێکبشکینن، بۆچونی وایە کە ئافره‌ت ده‌توانێت ئه‌و
کاره بکات. بۆ نمونه ئێستا من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی ڕێچکه‌م شکاند و کاره‌کانم
له سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی هێنا.
روبار رەشید دەڵێت بەرهەمەکانی من جیاوازترە
لەبەرهەمی هونەرمەندەکانی دیکە، من له کاری هونه‌ری ڕێچکه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆم
گرتووه ئه‌ویش گه‌یاندنی په‌یامە، هه‌روه‌ها من ده‌مه‌وێت ته‌نها له بواری نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانی کاربکه‌م چونکه هه‌ست ده‌که‌م له‌ئێستادا بۆشایی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی
هه‌یه.
هەموو کەسێک پێویستی بە پاڵپشتی و هاندان
هەیە بۆئەوەی سەرکەوتوو بێت، روبار رەشید لەم بارەوە دەڵێت: ئه‌وه‌ی که پاڵپشتی
سه‌ره‌کیمه له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌ویهوە هاوسه‌ره‌که‌م هه‌ژار ڕه‌شید که به‌رده‌وام
هانم ده‌دات کار بکه‌م، سوپاسی ده‌که‌م که له هه‌موو کاره‌کان له‌گه‌ڵم ده‌وه‌ستێت.
له ڕووی ئاواز و میوزیکیش هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د هه‌یاس و ئیبراهیم فه‌تاح
هاوکاریم دەکەن.
دیمانە: ئارین عەبدولخالق