لە ئەفغانستان،لە ناسنامەی منداڵ ناوی دایك تۆمار ناكرێت

جیهان
08/10/2020

دواجار  بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان لە  یەكەم هەنگاودا رەزامەندیان دەربڕیوە بۆ هەمواركردنی یاسای باری كەسی تایبەت بە تۆماركردنی ناوی" دایك" لە ناسنامەی منداڵەكانیان ، ئەوەش وەك هەنگاوێكی نوێ‌  لە بەرەوپێشچوونی رەوشی ئافرەت لەو وڵاتە هەژمار دەكرێت. 
چالاكوانانی مافی ئافرەت لە ئەفغانستان لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو بە شێوازی جیاواز هەوڵی ئەوەیان دا رەزامەندی بەرپرسانی باڵا بۆ ئەو رەزامەندییە  وەربگرن،  بە تایبەتی لە دوای دانانی كەمپینی"ناوم لە كوێیە؟ " بە مەبەستی تۆماركردنی ناوی" دایك"لە ناسنامەی منداڵەكان كە  لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بوو بە هۆكارێك كە گەڵالەی ئەو بابەتە بكەن  .  ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا لەو وڵاتە لە ناسنامەی منداڵەكان تەنیا ناوی باوك دەنوسرێت.

Designed and developed by AVESTA GROUP