ئافرەتی دووگیان چی بکات بۆئەوەی باشتر خەوی لێ بکەوێت؟
خەوتن بە یەکێک لەبنەما تەندروستیەکانی مرۆڤ دادەنرێت بۆئەوەی خاوەن دەروون
و جەستەیەکی باش بێت و بتوانێت رۆژانە بەباشترین جوڵە کارەکانی راپەڕێنێت، بێگومان
ئەمە بۆ ئافرەتی دووگیان زیاتر گرنگی خۆی دەبێت.
سەبارەت بەم تەوەرە (دکتۆرە حەمدیە میرخان) پسپۆر لەنەخۆشییەکانى ئافرەتان و دووگیانبوون، ئاماژە بەم ڕێنماییانەی خوارەوە
دەکات بۆ ئافرەتانی دووگیان:
ئافره‌تی
دووگیان پێویستە پلانی هه‌بێت بۆ خشته‌ی نووستن بۆئەوەی بە باشی پشوو بدات و خه‌وی
لێبكه‌وێـت وهەوڵبدات جه‌سته‌ی
زۆر ماندوو نه‌بێت و كارێكی زۆر ئه‌نجام نه‌دات. هەروەها له‌بەر رۆشنایی رێنمایی
ته‌ندروستی پزیشکەوە رۆژانە بۆ ٣٠ خولەک وه‌رزش ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی
تەندروست و باش بێت، بەمجۆرە دەتوانێت بەباشی خه‌وی لێ بكه‌وێت چونکە مرۆڤ هه‌رچەند
جه‌سته‌ی ماندوو بێت بێگومان خه‌وه‌كه‌ی قوڵتر‌و زیاتره.
ئەگەر ئافرەتی دووگیان لەسەر پشت بخەوێت ئەوا بە باشی خوێن بۆ منداڵدان
و گورچیلەی دایکەکە ناچێت چونكه توێژینه‌وه‌كان ئەوەیان دەرخستووە کە نووستن له‌سه‌ر
پشت له‌كاتی 3 مانگی‌دا واده‌كات ئەگەری مردنی
كۆرپه‌له زیاتر بێت، واباشترە نوستن له‌سەر لا ته‌نیشت بێت و لەسەر لای چەپ بێت و
بالیف لەناو قاچی دابنێت و ئه‌گه‌ر هەر کاتێک خەبەری بۆوە و شێوازی نوستنەکەی
گۆرابوو دەبێت بگەرێتەوە سەر شێوازەکەی خۆی به‌تایبه‌تی لای چه‌پی.
بۆ ئه‌وه‌ی ئافرەتی دووگیان تووشی دلە کزە نەبێت
یان کەمتر توشی ئەو حاڵەتە بێت واباشترە دایك پاش 6ی ئیواره نان نەخوات یان هەوڵبدات خواردنی قورس نەخوات بۆئەوەی له‌كاتی
نوستن دله‌كزه‌ی توش نەبێت چونکە ناهێڵێت
خەوی لێ بکەوێت و پشوو بدات.
هەروەها دکتۆرە حەمدیە باس لە هۆکارێکی دیکەی
خەوزراندن یان کەم خەوی دەکات و دەڵێت: ئافرەت لەکاتی دووگیانی‌دا بەهۆی ئەو
گۆڕانکارییانەی بەسەر جەستەیدا دێت پێویست دەکات زوو زوو بچێتە سه‌ر ئاو، بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە واباشترە له رۆژدا
شتی شلەمەنی زۆر بخوات به‌لام له‌شه‌ودا كه‌متر بیخوات و دوو کاتژمێر پێش نوستن نەیخوات
بەتایبەت مادده خۆراكیه‌كانی وه‌كو قاوه و چا چونکە ئەوانە هه‌ربه‌خۆی مرۆڤ هۆشیار
ده‌کەنەوە بۆیە نابێ بخورێت پێش نووستن.
هۆکارێکی دیکە
ئەوەیە کە خواردنی سورکراوە نەخوات بۆئەوەی توشی دڵەکزێ نەبێت و بتوانێت بێ کێشە
خەوی لێ بکەویت ئەمەش هۆکارێکی باش دەبێت بۆ سەلامەتی خۆی و کۆرپەکەی.
ئامادەکردنی:
دڵخواز هەولێری