ئافرەتانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی ئایندە خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرن
فاتیمە زولقەدەر ، چالاكوانی سیاسی و نوێنەری خەڵكی تاران لە خولی پێشووی پەرلەمانی ئێران لە بارەی خۆ كاندید كردنی ئافرەتان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كە وا بریارە ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت رایگەیاند: لە یاسای ئێمەدا هیچ بەربەستێك بۆ بەشداری ئافرەتان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری نییە و دەتوانن خۆیان كاندید بكەن و ئەگەر هەلومەرجی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماریان تێدا بێت دەتوانن بە یەكسانی لەگەڵ كاندیدە پیاوەكان ركابەری بكەن و ئەمەش دەرفەتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی ئافرەتان توانا و لێهاتوویی خۆیان دەربخەن و واباشترە كە حیزبەكانیش پاڵپشتی ئافرەتە بە تواناكان بكەن.