دكتۆر موئه‌یه‌د: ده‌بێت رۆژانه‌ پارێزگاری له‌ پێستتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێستێكی ره‌ونه‌ق و جوانتان هه‌بێت.

تەندروستی
15/11/2020

گرنگیدان به‌ پێست هۆكارێكه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ گه‌نجی و جوانی، بۆ ئه‌وه‌ی پێستێكی ره‌ونه‌ق و جوانت هه‌بێت ده‌بێت رۆژانه‌ خزمه‌تی پێستت بكه‌یت،  بیپارێزیت له‌ تیشكی خۆر و ماندووبوونی زۆر كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر روخسار دروست ده‌كه‌ن. بۆ وه‌رگرتنی رێنمایی بۆ چۆنیه‌تی پاراستنی پێست و به‌كارهێنانی لێزه‌ر گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕی پێست و جوانكاری دكتۆر (موئه‌یه‌د عه‌بدوڵا وه‌هاب) كرد و به‌مجۆره‌ بۆمان دوا:
 سه‌ره‌تا باس له‌ هۆكاری كه‌می ئاو ده‌كه‌م له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا كه‌ ده‌بێت هۆی چرچ بوونی  پێست، کاتێک ئاو به ڕادەی پێویست لە لەشماندا بوونی نەبێ، ئه‌مه‌ش واده‌كات  بەرهەمهێنانی چەوری ئەم کەم ئاوییه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌ و بەر به‌وشکبوونی پێست بگرێ کە لە ئاکامدا ئەبێتە هۆی چەوری بوونی پێستی ده‌م وچاو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان داده‌به‌زین ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ هۆی چرچ بوونی لۆچی پێست.
تایبه‌ت به‌ به‌كارهێنانی لێزه‌ر له‌جوانكاریدا دكتۆر موئه‌یه‌د ده‌ڵێـت: ‌لێزه‌ر وزه‌یه‌كی هه‌یه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ره‌گی  ئه‌و مووه‌كه‌ و  لاوازی ده‌كات، هه‌روه‌ها  كاریگه‌ری لێزه‌ر له‌سه‌ر مووی زیاده ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌یان و كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی گه‌شه‌یان و ناسك بوونی مووه‌كان و كه‌م ره‌نگ بوونیان.   

رێنمایی به‌كارهێنانی لێزه‌ر، پێویسته‌ پێش به‌كارهێنانی لێزه‌ر ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكرێت:
شه‌ش هه‌فته‌ پێشتر، پێویسته‌ مووه‌كان هه‌ڵنه‌كه‌ندرێت ته‌نها بتاشرێت.
یه‌ك رۆژ پێشوتر، شوێنه‌كه‌ی بتاشرێت ته‌نها یه‌ك مللیمه‌تر مووله‌ ده‌ره‌وه‌ی پێست بێت.
دوو رۆژ پێش به‌كارهێنانی لێزه‌ره‌كه‌ تیشكی خۆر راسته‌وخۆ به‌ر پێسته‌كه‌ نه‌كه‌وێتدژه‌خۆر به‌كاربهێندرێت.

رێنمایی دوای به‌كارهێنانی لێزه‌ر :
كیسی ساردكه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك
ده‌رمان و كرێمیدژه‌ هه‌وكردن
به‌كارهێنانی دژه‌ خۆر
هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌تیشكی خۆر 3-4 رۆژ

هه‌روه‌ها دكتۆر موئه‌یه‌د ئاماژه‌ به‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی پلازمای خوێن ده‌كات له‌جوانكاری  پێستدا و ده‌ڵێت: پلازما یه‌كێكه‌ له‌ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری پێست و جوانكاری روخسار و یارمه‌تی نوێبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات. كه‌مێك خوێن له‌كه‌سه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت و پاشان خانه‌كانی پلازما له‌خوێن جیاده‌كرێته‌وه‌. كاتێك كه‌ ده‌خرێـته‌ سه‌ر روخسار‌ خانه‌كان چالاك ده‌كات و زیاتر مادده‌ی كولاجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش به‌گشتی ده‌بێته‌ هۆی پاككردنه‌وه‌ی پێست.
بۆ پاراستنی  پێست له‌وشكبوون دكتۆر موئه‌یه‌د ده‌ڵێت: هه‌ندێكات به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی زستاندا پێست وشكده‌بێتـه‌وه. بۆ چاره‌سه‌ری وشكبوونه‌وه‌ی پێست و گه‌رانه‌وه‌ی ره‌ونه‌ق بۆ پێسته‌كه،‌ ده‌بێت كرێمی شێدار به‌كاربهێندرێت.  زۆرجاركه‌م ئاو خواردنه‌وه‌ و هه‌وای ساردو گه‌رم و به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان واده‌كات پێستمان ووشك بێت. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش‌ كه‌پێستیان ووشكه‌  ده‌بێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رێنمایی پزیشك كرێم به‌كاربھێنن بۆئه‌وه‌ی زیان به‌ پێست نه‌گه‌یه‌نن چونكه‌ هه‌ندێكجار به‌هۆی به‌كارهێنانی‌ كرێمی هه‌ڵه‌وه‌ زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌ندرێت.

ئاماه‌كردنی: دڵخواز هه‌ولێری

Designed and developed by AVESTA GROUP