"كامالا هاریس" وەك یەكەم ئافرەت لە مێژووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەبێتە جێگری سەرۆكی داهاتووی ئەمەریكا
"كامالا هاریس" وەك یەكەم ئافرەت لە
مێژووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەبێتە جێگری سەرۆكی داهاتووی ئەمەریكا، "كامالا" نوێنەی دیموكراتەكانە
لە كالیفۆرنیا، دایكی هیندییە و باوكیشی خەڵكی جامائیكایە، بە هۆی جیابوونەوەی دایك
و باوكی لە یەكتر"كامالا"ناچار دەبێت زیاتر لە گەڵ دایكی ژیان بە سەر ببات.
"
كامالا هاریس" لە كتێبی بیوگرافی خۆی دەڵێ:"دایكم بە تەواوی لەو تێگەیشتبوو
كە دوو كچی رەش پێست گەورە دەكات، ئەو دەیزانی كە لە ئەمەریكا خەڵك من و مایای خوشكم
بە رەش پێست دەبینن، بۆیە ئەو هەموو هێزێكی خۆی بەكار هێنا بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی
كە ئێمەی ئافرەتی رەش پێست بەهێز و بە بڕوابەخۆبوون پەروەردە بكرێین.