گاتمن" رای وایە كە " رێنمایی پێش هاوسەرگیری " هاوسەران لە جیابوونەوە دەپارێزێت
"جان گاتمن" دەروونناسی گەورەی ئەمەریكی
و پسپۆر لە بواری خێزان كە ماوەی 40 ساڵە لە بواری راوێژكردنی خێزان ئیش دەكات، پێی
وایە" لە ژیانی هاوسەریەتی ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە هیچ كات جیاوازی
بیرورا لە شتە گەورەكان نابێتە هۆی جیابوونەوەی هاوسەران لە یەكتر،بەڵكو ئەوشتەی هاوسەران
لە یەكتر جیادەكاتەوە، چۆنیەتی شێوازی رووبەڕووبوونەوەی هاوسەرانە لەگەڵ كێشەكان كە بە گفتوگۆ دەست پێدەكات، هەروەها"گاتمن"
رای وایە كە " رێنمایی پێش هاوسەرگیری " هاوسەران لە جیابوونەوە دەپارێزێت.