په‌یامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به بۆنه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان
توندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌ك پرسێكی مرۆڤایه‌تی – كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی
له هه‌رسه‌رده‌مێكدا به فۆرمێكی نوێ خۆی مانیفێست ده‌كات، ساڵانه ئه‌و ئامار و
داتایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوده‌بنه‌وه هۆكارێكن بۆ هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی
جدییتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌مه‌لایه‌نه. توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان
پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له پرسی ئافره‌ت به‌خۆیه‌وه گرتووه و ساڵانه له‌سه‌ر
ئاستی جیهان به میكانیزم و شێوازی تایبه‌ت هه‌وڵی كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌درێت.
كێشه‌ی توندوتیژی له پرسی ئافره‌تدا له دیدی یه‌كێتی
ئافره‌تانی كوردستان لێكه‌وته‌ی دوو ڕه‌هه‌نده:
یه‌كه‌میان: پێگه و ڕۆڵی ئافره‌ت وه‌ك تاكێكی مرۆڤ له
ئۆرگانه بچووك و گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی. دووه‌میان: ئه‌و به‌ربه‌ست و
ڕێگرییانه‌ی كه له‌ژێر ناو و مۆركی جیاواز ده‌بنه به‌ربه‌ستی ڕێگاكه‌ی و كێشه‌كانی
توندوتیژی له ئه‌نجامی ئه‌م به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌وه دروست ده‌بن.
ته‌واوی ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه زۆرترین ڕێژه‌ی
توندوتیژی له‌چوارچێوه‌ی خێزان و به‌تایبه‌تی تر له‌ناو په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران و
دواتر په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانی تردان. بۆیه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
ته‌ركیزی سه‌ره‌كیمان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، سه‌رله‌نوێ پێناسه‌ی خێزان و په‌یوه‌ندییه‌كانی
خێزانی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و مافی ئه‌ندامانی
خێزان ده‌بێت. خێزان له‌دیدی یه‌كێتی ئافره‌تان گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگایه.
خێزان بنكه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یشتووی تاك، په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئارامی و ئامێزێكه بۆ
خۆشه‌ویستی ئه‌ندامانی. به‌م شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م دیده‌یه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ
په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كان پێناسه بكرێن و جێگا به توندوتیژی بگرن. هزرو نه‌ریتی
چه‌وت و ناهاوسه‌نگه‌كانی ڕوانگه‌ی پیاوسالاری كه شه‌رعییه‌ت له‌هزری سیسته‌می
حوكمدار- و حوكم لێكراو- خاوه‌ندارێتی – موڵك بوون وه‌رده‌گرن ئیتر ناتوانن به‌رامبه‌ر
هزر و نه‌ریتی هاوسه‌نگی مرۆڤسالاری كه سه‌رچاوه له بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی
مافی مرۆڤ وه‌رده‌گرن؛ رابوه‌ستن و به‌كۆتایی دێن.
ئه‌مساڵ جیاوازتر له ساڵانی رابردوو، جیهان به‌گشتی و
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌تایبه‌تی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه
كردنه‌وه به ئه‌زمونێكی نوێی پێكه‌وه‌بوون و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیدا
تێپه‌ڕی و وێنایه‌كی نوێی له به‌ریه‌كه‌وتنی ئه‌ندامانی خێزانی بۆ خستینه‌ڕوو كه ده‌بێته ڕێ نیشانده‌ری هه‌نگاوه‌كانی
داهاتوومان له تێكۆشانمان بۆ پاراستنی خێزان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه و مافی
ئافره‌ت له‌م چوارچێوه‌یه له هاوكێشه‌یه‌كی هاوسه‌نگانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تر.
تێده‌كۆشین ساڵانی ئاینده كاڵبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی
توندوتیژی له سیما هه‌ره دیاره‌كان بێت و خێزانی كوردستانی له هه‌موو
توندوتیژییه‌ك به‌دوور بێ و پڕ له ئامێزی خۆشه‌ویستی، ئارامی و هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی
له‌نێوان ئه‌ندامانی بێت.
له‌ڕوویه‌كی تره‌وه هه‌موو به‌رنامه و هێزمان به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا
چڕ ده‌كه‌ین كه به‌شیاندنی پیشه‌یی و هزری و مه‌عریفی ئافره‌تانی كوردستان، به‌شدارییه‌كی
هاوسه‌نگانه و كارا له ته‌واوی جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌ی پیاو مسۆگه‌ر
بێت و هیچ بوارێك له‌سه‌ر بنه‌مای ژن‌بوون بۆ ئافره‌ت قه‌ده‌غه و شه‌رم نه‌بێت.
ئافره‌ت له‌بازاڕی كار و ته‌واوی شوێنه گشتییه‌كان ئاماده‌یی و ڕۆڵی كارای خۆی هه‌بێت.
سڵاو له رۆحی پاكی ئافره‌تانی ئازادیخواز و ڕچه‌شكێن
سڵاو له ئازادیخواز و ڕچه‌شكێنانی ئه‌مڕۆ
به‌رز و شكۆداربێت مرۆڤسالاری
هه‌ردوو نیشتمان ئاوه‌دان: نیشتمانی دایك و نیشتمانی
كوردستان
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
25ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020