سودە تەندروستیەكانی پیاز
پیاز، یەکێک لە خواردنە تەندروستە سوود بەخشەکانه و پیاز دژی
نەخۆشیە مەترسیداره‌کان ده‌جەنگێت و کاریگەریەکەی خێرایە. هه‌روه‌ها بەهایەكی
خۆراكی گەورەی هەیە. خواردنی پیاز چ بە كولاوی یان بە كاڵی سودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ
دەگەیەنێت
سودە تەندروستیەكانی پیاز:
1-پیاز بەكاردێت بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و پاكبوونەوه له ژەهراوی بوون.
2-گیراوەی پیاز چارەسەرێكی باشه بۆ شوێنی ئازار و سوتانەوە و هەستیاری پێست ناهێڵێت.
3-له مەترسیەكانی گەشەكردنی برینی ناوسك رێگری ده‌كات.
4-پیاز یارمه تی رێكخستنی شەكر دەدات له خویندا.
5-تۆری چاو به‌هێز ده‌كات.
6-ماندبوونی چاو كه‌مده‌كاته‌وه.
7-وا ده‌كات چاو فرمێسكی لێبرژێت و به‌مه‌ش چاو خاوێن ده‌بێته‌وه.
8-پیاز وەک پێکوتەیەک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کە تووشی نەخۆشی نەبیت.
9-دەبێتە هۆی پاراستنی ئێسکەکان لە داخوران و زوو شکان.
دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردنی لووت بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە جیوبیان هەیە.
خواردنی پیاز بەتایبەت بە كاڵیئه‌گه‌ری توشبوون بە جەڵدەی دڵ كەمدەكاتەوە
زیانه‌كانی پیاز :
پیاز:لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام زۆر
بەکارھێنانیشی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە مرۆڤ و زیانەکانیشی ئه‌مانه‌ن:
ده‌بێتە ھۆی سوور بوونەوه‌ی ناوه‌وه‌ی گه‌ده‌ی مرۆڤ .
ھەست کردن بە رشانەوه و دڵەکزه.
مرۆڤ تەمبەڵ دەکات و ئارەزووی بۆ خەو زۆر دەبێت .
کێشەی لە چاوەکانی بۆ دروست دەکات .
دەبێتە ھۆی ئاوسانی رژێنی پرۆستات.
دەبێـتە ھۆی نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن.
ئا:دڵخواز هه‌ولێری