چۆن پارێزگاری له‌ ددانی منداڵه‌كه‌م بكه‌م؟

تەندروستی
03/12/2020

              دكتۆره‌ (ئیلاف نادر) بەکالۆریۆس لە پزیشکی نەشتەرگەری دەم و ددان ، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ئه‌داته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ دایكان به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌گه‌رێن.

1-کەی منداڵەکەم یەکەم ددانی دێت؟
زۆربەی دایک و باوکەکان ئەو پرسیارە دەکەن، بەڵام زۆربەی كات ددانی یەکەمی منداڵەکە لە دەوربەری تەمەنی (٦) مانگی دەردەکەوێت و بەشێوەیەکی سروشتی یەکەم ددان کە دێت ددانەکانی بەشی پێشەوەی شەویلگەی خوارەوەی منداڵە ، ناوە زانستیەکەشی (central incisors) چەند ئاماژەیەکی ددان ھاتن لەمنداڵاندا بریتیە لە:
گریان، کەم خەوی، کەمبوونی خواردنی ، گازگرتنی ھەموو شتێک ، زۆر بوونی لیکی دەم، سوربوونی ئەو بەشەی پوک کە ددانی لێوە دەردێت. 2-ھاتنی ددانی منداڵ بە ئازارە؟
و/ زۆربەی جار لەکاتی ھاتنی ددان دەبێتە ھۆی ناڕەحەت بوونی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ، بەڵام دەکرێ کاتەکە زیاتر بخایەنێت لە ھەندێک منداڵدا. 3-چۆن ھاوکاری منداڵەکەم بکەم بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددانی؟
١-لاستیکی تایبەت ھەیە بۆ منداڵان دەتوانێت بەکاری بھێنێت بۆ گازگرتن بۆ ئەوەی ئازاری کەم ببێتەوە ، ھەروەھا ئاسان کردنی دەرچوونی ددانەکان.
٢- دەست لێدان لەشوێنی ددانەکە و مەساج کردنی بە پارچە پەڕۆیەکی تەڕ بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
٣-بەکارھێنانی ئازارشکێن 4-منداڵەکەم ١٠ مانگە و ھێشتان شوێنەوارێکی دەرچوونی ددانی دیار نیە، پێویست داکات نیگەران بم؟
کاتی دەرچوونی ددان لە ٦ مانگی دەست پێدەکات ، بەڵام ئەگەر  ٦ مانگیتر تاخیر بوو یانیش زووتر ھات ئاساییە ، بەڵام ئەگەر کاتەکە لەوەی زیاتر خایاند بەڵێ پێویست بە نیگەران بوون دەکات و دەبێت بە دواداچونی بۆ بکرێت. 5- چیبکەین بۆ ڕێگەگرتن لە کلۆربوونی ددانی منداڵەکەم؟
١- ددانی بشوات بە مەعجوونی تایبەت  بە منداڵان ، ڕۆژانە ٢ جار
٢- وازھێنان لەو خواردنانەی کە شەکریان تێدایە یان کەمکردنەوەی ڕێژەکەی
٣- سەردانیکرنی دکتۆری ددان ٣ مانگ جارێک
٤- خواردنی خواردەمەنی ڕیشاڵی زیاتر.
5-چۆن ددانی منداڵەکەم بپارێزم؟
و/ بۆ ھەموو ئەو دایکانەی کە منداڵەکەیان شیرەخۆرەیە دەتوانن کە منداڵەکەیان خەوت پارچەیەک پەڕۆ تەڕ بکەن یاخود پارچەیەک (لەفاف یا گۆز) تەڕ بکەن بەشێوەیەکی جوان دەم و ددانی منداڵەکەی پێ خاوێن بکاتەوە .


ئاماده‌كردنی: دڵخواز هه‌ولێری

Designed and developed by AVESTA GROUP