به‌رپرسیارێتی دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به پرسی ئافره‌تان و ڕۆڵیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له سۆران
توندوتێژی دیارده‌یه‌كه كه ده‌توانین بڵێین سنوری نیه و
ڕێژەكه‌ی لەناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت. سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵ
و ماندبوونه‌ی بەرێوه‌بەرایەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و رێکخراوه‌كانی
ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی بۆ هۆشیارکردنەوە و داکۆکیكردن لە مافەکانی ئافرەتان
ده‌یكه‌ن هێشتا وه‌ك پێویست بوون و رۆڵی ڕەگەزی مێینە بەشێوه‌یه‌کی بەرچاو له‌كۆمه‌ڵگه
نابینرێت و یەکسانی نه‌هاتۆته‌دی.
سه‌باره‌ت به توندوتیژی لە سنوری سۆران، موقه‌ده‌م سالار
ته‌حسین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه توندوتیژی بەگشتی لە ماوەی ١٠ی مانگی ساڵی
٢٠١٩، بەراوورد بە ئامارەکان ئەمساڵ دابەزیوە.
ده‌وترێت ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرئەنجامی کەره‌نتینە هۆکاربووە
كه توندوتێژی کەم بێتەوە، موقه‌ده‌م سالار ده‌ڵێت: بەڵێ دەتوانین وا لێکدانەوەی بۆ
بکه‌ین، بەڵام هۆکاری سەرەکی دەگەرێنمەوە
بۆ گەرموگوڕی خێزان، چونکە بیرهێنانەوەی ئەو ڕاستیە لەناو سەرجەم خێزانەکان ئەوە
بووە کە هزر و هەستی مرۆڤایەتی لەو خاڵە کۆکرابووە کە خێزانێکیان هەیە کە دەبێت لەگەڵیان
کات بەسەربەرن، ئەم ڤایرۆسە وایکرد لە ماڵەکانی خۆیان کە تاکە شوێنە خێزان کۆبکرێتەوە
و تەواوی کاتەکانیان بەیەکەوە بەسەر ببەن و ئاره‌زومەندانە لە کەشی خێزانیان پێكه‌وه‌بن.
کاریگەری هەڵمەتی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتێژی
دژ به ئافره‌تان لە سنوری سۆران چەند هۆكار بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتێژی لەم
سنورە لە کاتێکدا کوشتن و خۆسوتاندن و جیابوونه‌وه روو لە زیادبوون بووە، له‌م باره‌وه
موقه‌ده‌م سالار بۆچونی وایه كه بەڵێ راسته به‌وجۆره‌یه بەڵام ئەی ئەگەر دەزگای
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی نەبوایه چیدكه روویده‌دا بۆیە هەبوونی ئەم دەزگایە
وایکردووە کە پیاوان بترسن هەرەشە لە ئافرەتان نەکەن و بترسن دەزگایەک هەیە کە ئافرەتان
داوای مافی خۆیانی لێ بکەن بۆ هەر توندوتیژیەک بۆ بەرگریکردنیان.
کوشتن لەسەر شەرەف پێشتر زۆر بووە بەڵام ئێستا کەمبووەتەوە،
لە هیچ شوێنێکی کوردستان نییە کە لەکاتی ڕوودانی ئەم کارەساتانە، کەیسەکە تۆمار نەکرێت
و بەدواداچونی بۆ نەکرێت و تاوانبار دەستگیر نەکرێت ئەمە ئەو ترسەیە کە چەند ساڵانێکە
وا لە پیاو دەکات سڵ بكه‌نه‌وه له كوشتنی ئافره‌تان، تەنیا لەساڵانی (٢٠١٥ -
٢٠١٩)نزیکەی (٤٠٠٠) چوار هەزار ئافرەت لەماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەرەشەلێکراو
واتە شەلتەر داڵده دراون. سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی کە لە پارێزگا و قەزا و ناوچەکان
هەیە ڕۆژانە لە خزمەتی ئەو ئافرەت و خێزانانه‌دایه کە هەرەشەیان لەسەرە و کێشەیان
هەیە و توانراوه له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونی و یاساییه‌كان
کێشەکانیان بۆ چارەسەر بكه‌ن. هێڵی گەرمی (١١٩) کە لە کوردستاندا هەیە ڕۆژانە بە
٢٤کاژێر نزیکەی ٥٠هێڵی پەیوەندی هەیە کە بەدواداچوون
بۆ سکاڵای ئافرەتان دەکرێت کە هەرەشەیان لیده‌كرێت، ئەم هەموو سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی
و نوسینەگەکانی توندوتیژی، ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەرەشە لێکراو بەدواداچوونیان
بۆ دەکرێت ئەمانە هەموو بوونه‌ته هۆكاریك مافی ئافرەتان زیاتر کرابێت و توندوتیژی کەمتربێت.
هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به
ئافره‌تان له كام شوێن و وڵات به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كاریگه‌ریی هه‌یه،
له‌م رووه‌وه موقه‌ده‌م سالار ته‌حسین ده‌ڵێت: شاندێكی پەرلەمانی بەغدا سەردانییان
کردین بۆئه‌وه‌ی سوود له‌و ماددە و برگانەی ناو یاسای توندوتیژی خێزانی لە
کوردستاندا هه‌یه وه‌ربگرن و هەوڵبدەن لە پەرلەمانی بەغدا بکرێتە یاسا. کاتێك دیراسەیانکرد
بینییان کوردستان و عێراق جیاوازی زۆریان هەیە، لە عیراق شتێك نیه بەناوی شەڵتەرو
شتێک بەناوی پاراستنی مافی ئافرەت و یاسایەک بۆ توندوتیژی خێزانی نییە، هه‌روه‌ها
لە هەموو وڵاتانی عه‌رەبی تەنیا مەغریب و لوبنان یاسای توندوتیژی خێزانی هەیە. لە
بەغدا فرەژنی هەیە هەتا ئێستا لە عێراق بەدواچوون بۆ کێشەکانی ئافرەتان ناکرێت، بەڵام
لە کوردستان بە پێچەوانەوە ساڵانە بە بۆنەوەی هەڵمەتی نیشتمانی سەرۆکی هەرێم وحکومه‌ت
پەیامی بۆ ئافرەتانی کوردستان و جیهان هه‌یه. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە زانکۆیی ئۆپساڵا لە
وڵاتی سوید وەزیری یەکسانی و مافی مرۆڤی سویدی لەبەرامبەر ٢٧ وڵاتی نوێنەری وڵاتانی
عەرەبی ووتی بەرێز نێچیرڤانی بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی حکۆمەت بوو، ژن پارێزترین سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەمیشە و بەتایبەتی
لە سنوری سۆران کار بۆ وەستان لە توندوتیژی ئافرەت دەکەین لەگەڵ گشت ئەو رێکخراو و
چالاکوانانەی کە کار بۆ ئافرەتان دەکەن کاریگەری ئەرێنی خۆیان هەبووە لە کەمکردنەوەی
توندوتیژی ئافرەتان و خێزان.
نازەنین عزیز بەرپرسی ئەنجومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی كوردستان
باس لە ڕۆڵی ئافرەت ده‌كات دەڵێت: بەدرێژایی
مێژوو ئافرەتان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبوە لە بونیادنانی خێزان و کۆمەڵگەییه‌كی
سەرکەوتوو بەڵام زۆرجار ئەم ڕەگەزە رووبەرووی کۆمەڵێک ئاستەنگ و ڕێگری و توندوتیژی
بونەتەوە. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پاڵپشتێکی گەورەی ئافرەتانە وە ھەر ئەنجومەنێک
لەسنوری کارکردنی خۆی کۆمەڵێک چالاکی مەیدانی لەخۆدەگرێت بەپێی ویست و پێویستی
ئافرەتان لەو سنورە. ئەنجومەنی سۆران ڕۆڵی ھەبوە لەو چالاکیانەی کە دەبنە مایەی زیادبوونی
توانستەکانی ئافرەتان و زیادکردنی زانیاری
زیاتر لە ھەمبەر پاراستنی مافەکانیان، کاریکردوە بۆ دەستەبەری مافە ژینگەیی و سیاسی
و کۆمەڵایەتی و خێزانی ئافرەتان. گرنگیداوە بەو ئافرەتانەی کە بەھرەیه‌کیان ھەیە بۆ
ئەوەی لە ئاییندەدا ببن بە خاوەنکارو پیشەی خۆیان، وە کارکردن دژی کوشتنی ئافرەتان
جا لە ژێر ھەرناو و بیانویێک بێ. ھۆشیارکردنەوەی ئافرەتانمان لەناسینی مافیان بەشێوەی
سیمینار‌و نامیلکە و ئەنجامدانی چەندین سیمینار لەسەر توندوتیژی جەستەیی، دەرونی، ئابوری،
کۆمەڵایەتی، ئاوردانەوە لە مەسەلەی ئافرەتان بە شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رك و خه‌باتی
ئێمه‌یه.
ئا: پەری نەجیم