دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی (پ.د.ك) پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ئافره‌تان ده‌كات

کوردستان
11/12/2020

بەڕێزان لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان

بە بۆنەی ٦٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەت و کادر و ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەین.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، وەک رێکخراوێکی جەماوەری کارا، لە مێژووی خەباتیدا خاوەنی چەندین دەستکەوت و سەروەری و شانازییە بۆ ئافرەتانی کوردستان.
پێگەیەنەری کۆمەڵێک ئافرەتی شایستەشە، کە لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و جێندەریەکاندا رۆڵ و سەنگ و قورسایی خۆیانییان ھەیە.
داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی ئافرەتانەو، سەکۆیەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
مێژووی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگدارە لە خەباتی مەدەنی بە ئاراستەی خزمەتکردنی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان.
رۆڵی بەرچاوی ئافرەتانیش لە بزافی رزگاریخوازی کوردستاندا رۆڵێکی کاریگەربووەو مایەی ستایش و پێزانینە.
بە ناوی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانەوە، دووبارە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، ئومێد دەکەین بە ھەمان نەفەسی خزمەتکردنەوە، شێڵگیرانە داکۆکیکارێکی بەردەوامی پرسەکانی ئافرەتانبن و ھۆکارێکبن بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئافرەتان لە کوردستاندا.

دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان.
11ی 12ی 2020

Designed and developed by AVESTA GROUP