پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک) بۆ یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.

کوردستان
11/12/2020

  پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک) بۆ یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.

هەڤاڵانمان لەیەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی 68 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامان و دۆستانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازی هەیە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی گەلەکەمان و خودان تۆمارێکی دەوڵەمەندو بەئەزمونیشە لەکاری ڕێکخراوەیی و خزمەتکردنی پرسی ئافرەتان لە کوردستان.
دەسکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان لەبواری یەکسانی و مافەکانی ئافرەتان و پێشکەوتنی هزری کۆمەڵگە کاریگەری ڕونی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەردەخات.
دووباره ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەسەرجەم ئافرەتانی کوردستان پیرۆزدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

١١ی١٢ی٢٠٢٠
مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک)

Designed and developed by AVESTA GROUP