په‌يامى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان له يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستاندا
له يادى 68 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى
ئافره‌تانى كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سكرتاريه‌ت و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى
يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان و ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان
بۆ ده‌خوازم.
يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان هه‌ر
له ڕۆژى دامه‌زراندنييه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له خه‌باتى به‌رده‌وام و بێوچاندا بووه
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى ئافره‌ت و له‌و ڕێگه‌يه‌دا قوربانيى گه‌وره‌ى
داوه. له سه‌رده‌مى شۆڕشدا، هاوكار و پشت و په‌نا و هاوبه‌شێكى كاراى پێشمه‌رگه
بووه، له ڕاپه‌ڕينى ئازارى 1991ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ له ڕيزى پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نيدا
بوو و ڕۆڵێكى ديارى له هۆشيارى و به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئافره‌ت و جێگرتنى له ژيانى
سياسى و جومگه كارگێڕى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى و ئابوورييه‌كانى
كوردستاندا گێڕاوه.
له‌م ياده‌دا به‌وپه‌ڕى ڕێز و
پێزانينه‌وه له تێكۆشان و قوربانيدانى يه‌كێتيى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ڕوانين و
هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و خه‌باتيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه له‌پێناو
پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى ئافره‌تانى كوردستان و وه‌ديهێنانى ته‌واوى ئامانجاكانيان
له يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و ئازادى و كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى هه‌موو
ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ڕێگه‌ى ڕزگاريى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانياندا
گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى
ئافره‌تانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى
كوردستان
11/12/2020