پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان

کوردستان
11/12/2020

بەبۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی کوردستان بەگشتی، بەشدارییەکی دیار وكاریگەرییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و لە قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشدا ، هەمیشە پشتگیرییەکی بەهێزی پێشمەرگە و خەباتی نەتەوایەتیمان و مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بوون ، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستاندا .
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی و پەرەپێدانی هەستی نیشتمانیی و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.

مەسرور بارزانی
2020/12/11

Designed and developed by AVESTA GROUP