په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی کوردستان
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی
یهکێتییەکهتان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه
و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ک
رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی
تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە
جیاجیاکاندا،
هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و
پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.
ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی
ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن
بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی
کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.
هیوای سه‌رکه‌وتنتان
بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2020