دكتۆر شوان ئیسماعیل: هه‌وكردنی چاو به‌هۆی ڤایرۆس، به‌كتریا یاخود كه‌ڕووه‌كانه‌وه دروست ده‌بن
پاراستنی چاو له هه‌وكردن و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ره‌تایی و
تیشك خستنه‌سه‌ر كیسی چه‌وری چاو، پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو (دكتۆر شوان ئیسماعیل
ده‌هام) به وردی ئاماژه به‌و ته‌وه‌ره و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه ده‌كات:
هه‌وكردنی چاوه‌كان: بریتیه له‌هه‌وكردنی چاو به‌ڤایرۆس،
به‌كتریا یاخود كه‌رووه‌كان.
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی چاوه‌كان
1-سووربوونه‌وه‌ی چاو.
2-سوتانه‌وه و تێك چه‌قینه‌وه‌یچاوو ئاو كردن.
3-هه‌ست كردن به‌بوونیته‌نێك ( ته‌نی نامۆ) له‌ناو چاودا.
4-ئه‌ستووری بوونی پێلوی چاوهه‌ستیاری بۆ روناكی.
5-هه‌ندێك جار ده‌بێـته هۆیئێشی چاو.
چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ هه‌وكردنی چاوه‌كان زۆر شۆردنی
چاوه‌كان به ئاو تا وه‌كو سه‌ردانی پزیشك ده‌كرێت.
دكتۆر شوان
ئاماژه به گیرانی كونی فرمێسك له‌منداڵان ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌راستیدا گیرانی
كونی فرمێسك نیه، به‌ڵكو نه‌بوونه‌وه‌ی كونی فرمێسكه به‌هۆی بوونی په‌رده‌یه‌كی
ته‌نك له‌رێره‌وی چوونه‌وه ده‌ره‌وه‌ی فرمێسك له‌چاو بۆ ناو لووت دواتر بۆ خواره‌وه.
ئه‌م حاله‌ته به‌وه
ده‌ناسرێته‌وه كه منداڵ له‌دوایی له‌دایكبوونی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م چاوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام ئاو ده‌كات (هاتنه خواره‌وه‌ی
فرمێسك له‌چاوه‌كان) هه‌ندێك جار ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردن و سووربوونه‌وه‌ی چاوه‌كانیش.
لێره‌دا تێبینی
گرنگ هه‌یه ده‌بێ بگوترێت ئه‌ویش هه‌موو
ئاوكردنێك له‌چاو (هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسك) ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونه‌وه‌ی كونی فرمێسك نیه به‌ڵكو هۆكاری دیكه‌كه‌ش هه‌یه. كه تێدا رووده‌ده‌ت.
90% ئه‌و
منداڵانه‌ی ئه‌و حاله‌ته‌یان هه‌یه دوای
ماوه‌یه‌ك ئه‌م حاله‌ته‌یان نامێنێت به‌ڵام هه‌ندێك جار له‌دوای 8 -10 مانگ ته‌مه‌نی
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو به‌نه‌شته‌رگه‌ری بۆی بكرێته‌وه.
دوای دڵنیا
بوون له‌وه‌ی كه‌وا هۆكاری ئاوكردن له‌چاوه‌كان
(كه زۆربه‌ی جار یه‌ك چاوه) له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه دایك ده‌توانی به‌شێلانی رێره‌وه‌ی
چوونه ده‌ره‌وه‌ی فرمێسك(مه‌ساج) رۆژانه 3 تا 4كاتی جیاواز هه‌یه هه‌ر جاره‌وه ( 10شێلان) بكات ئه‌مه‌ش واده‌كات كونی فرمێسك بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها دكتۆر شوان
سه‌باره‌ت به كیسی چه‌وری چاو ده‌ڵێت:
بریتییه له دروستبوونی تۆپه‌ڵه‌یه‌كی
بچووك له‌پێڵوی چاو(هاچ له‌پێڵوی سه‌ره‌وه بێت یاخود خواره‌وه) ئه‌ویش به‌هۆی گیرانی ( block) ئه‌و نالانه‌ی كه چه‌وری ده‌رده‌ده‌ن له‌پێڵوه‌كان بۆ ناو چاو، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش
هیچ ئیشێك نیه ته‌نها دروستبوونی تۆپه‌ڵه‌یه كه له‌پێڵوی چاو، هه‌ندێكجار به‌هۆی
هه‌وكردنی چه‌ورییه رژێنه‌كان له‌پێڵوی
چاو هه‌مان شت دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌م
حاڵه‌ته تۆپه‌ڵه‌كه ئیشی و ئازاری زۆری
له‌گه‌ڵ دایه.
ئه‌م حاله‌ته ده‌تواندرێت
له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێـت ئه‌ویش به شێلانێكی سووكی پێڵوی چاو له‌گه‌ڵ دانانی گه‌رمییه‌كی ته‌ر له‌سه‌ر
تۆپه‌ڵه‌كه كه‌وا له‌ماوه‌كی كه‌م زۆربه‌ی زۆری حاڵه‌ته‌كان كۆتایی پێ دێت و پێویست به‌چاره‌سه‌ركردنی
پزیشكی ناكات.
ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه
زیاتر له (7-10) رۆژی خایاند ئه‌وا پێویست ده‌كات سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
هه‌روه‌ها دكتۆر شوان له‌باره‌ی دوور بینی و
نزیك بینییه‌وه ده‌ڵێت: نزیك بینی واته له‌و حاڵه‌ته كه‌سه‌كه شته دووره‌كان
نابینێت به ڕوونی به‌هۆی شكانه‌وه‌ی
تیشكه‌كان له پێش تۆڕی چاو كه چی شته نزیكه‌كان به‌جوانی ده‌بینێت.
نیشانه‌كانی دوور بینی
و نزیك بینی:
1-به‌زه‌حمه‌تبینیی شته دووره‌كان.
2-ماندووی له‌چاوه‌كان هه‌ندیك جار سه‌ر ئیشه.
3-كێشه له لیخۆرینی ئۆتۆمبیل و یاخود جوان نه‌بینینی ته‌خته ره‌شه له‌قوتابخانه.
4-بچووك كرنه‌وه‌ی چاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان به‌روونی ببینێت.
دووربینی: له‌م حاله‌ته كه‌سه‌كه
شته نزیكه‌كان نابینێت به‌شێوه‌یه‌كی روون كه چی شته دووره‌كان به‌روونی ده‌بینێت.
چاره‌سه‌ری دووربینی و نزیك بینینی
له‌زۆرینه‌ی كاته‌كان به چاویلكه ده‌كرێت وه هاوێنه‌ی چاو (عه‌ده‌سه) یاخود راستكردنه‌وه‌ی
بینینی به‌لێزه‌ر.
ئاماده‌كردنی:
دڵخواز هه‌ولێری