پاراستنی زانیارییە کەسییەکان
لەگەڵ
پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆژیا، ئامێرەکانی پەیوەندیكردن پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه
بینیوه، لەم سەردەمەدا به ده‌گمه‌ن كه‌سێك هه‌بێت یەکێك یاخود زیاتر لە یەکێك
لەم ئامێرانە بەکارنەھێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەی بەکارھێنانی خراپی ئەم ئامێرانە
هەیە و یاسای تایبەت هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەی نە شارستانیە. بۆ زانینی
مامەڵەکردنی یاسا لەگەڵ ئەم دیارده‌یه پرسیارگه‌لێكمان ئامادەکردوو و لەلایەن
کەسانی پسپۆر و شاره‌زا وەڵامدرانه‌وه.
پارێزەری
ڕاوێژکار (رۆژان حه‌سه‌ن خدر) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لە کوردستان سکاڵای زۆر هه‌یه له دژی
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن و
تاوانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێگومان ئەوکێشانەی تایبەت بەخراپ بەکارھێنانی مۆبایل
روودەدەن ھۆکارەکەی زیاتر دەگەرێتەوە بۆ په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه و نه‌بوونی ھۆشیاری
لای تاك كه چۆن بتوانێت به‌شێوازێكی دروست سود له‌و ئامێرانه وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها
پارێزه‌ر ڕۆژان باس له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی یاسا ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن خراپ به‌كارده‌هێنن و ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێك له‌رێگه‌ی
ئه‌و ئامێرانه‌وه هه‌راسان ده‌كرێت، ده‌توانێت له رێگەی نوسینگەکانی نەھێشتنی
تاوانه‌وه سکاڵا تۆمار بکات.
بە
گوێرەی یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەرچووه سزاکان
دیاری کراون.
سزا
ده‌درێت بە حەپسکردنی کەمتر نەبێت له‌٦ مانگ و زیاتر نەبێت له ٥ ساڵ، هەروەها سزا
ده‌درێت به پارە کەمتر نەبێت لە یەك ملیۆن و زیاتر نەبێت لە ٥ ملیۆن دینار. بە
یەکێك لەم دوو سزایە هەر کەسێك بە خراپی تەلەفۆن یان هەر ئامێرێکی پەیوەندی یان بێ
تێل یان ئینترنێت یان بە ڕێگای پۆستی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنێت ئەوەش لە ڕێگەی هەڕەشە
یان تۆمەتی هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی جۆراوجۆرکە ببێتە هۆی
ترس یان بڵاوکردنەوەی زانیاری تاکەکەس و خێزان کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن، هەروەها
بڵاوکردنەوەی وێنە بە بێ موڵەت کە ئابڕوو بڕوشینێت.
سه‌باره‌ت
به هه‌بوونی ئامارێك تایبه‌ت به تۆمارکردنی ئەم حاڵەتانە، پارێزه‌ر رۆژان ده‌ڵێت:
ئامارمان
هه‌یه به‌ڵام ئامارەکان لەلایەن دادگای تایبەتمەندەکانەوە دەتوانرێت دیاری بکرێت
و دەسەلاتی دادوەری و پەرلەمان دەسەڵاتیان ھەیە بۆتوند کردنی یاساکان.
یاسایی
خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن چەند کاریگەرە لە سەر نەهێشتن یان
لاوازکردنی ئەم تاوانانە، له‌م باره‌وه نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر (خه‌نده وداد عزیز) ده‌ڵێت:
لەگەڵ
ئەوەی سزا ھەیە نەتوانراوە ببێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئەم جۆرە تاوانانە. لە هەرێمی
کوردستان حاڵەتی زۆرمان هەیە کە سکاڵا دژی ئەم تاوانە تۆمار کرابێت. لە
بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کەسێك ئه‌و تاوانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و زوڵمی
لێ ده‌كرێت، دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات دژی ئەو کەسانەی زانیاری تاکەکەس بڵاو
دەکەنه‌وه بە رێگه‌ی ئامێرە پەیوەندیەکان، بە ڕێگه‌ی ژمارەی ١١٩ کەسی مەغدور
دەتوانێت پەیوەندی بە پۆلیس بکات و ئاگاداریان بکات لە کاتی هەبوونی ئەم حاڵەتانەدا.
ئاماده‌كردنی: هێلین میدیا