سود و زیانه‌كانی چا چین؟

خواردن
19/01/2021

 چا:یەکێکە لە خواردنەوه‌ هەره‌ باوه‌کان لە جیهاندا و جۆره‌ جیاوازه‌کانی چا چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام وه‌ک هەر خواردنەوه‌ یەکی تر ڕه‌نگە زیاده‌ ڕه‌ویکردن لەخواردنەوه‌ی چا دا کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جەستە دابنێت.

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چا
بوونی کافاین لە چا دا دەبێتە هۆی تووشبوون بەدڵەکزێ، ڕێژەی دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات.
هەستی ماندوێتی و قەلەقی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات.
خواردنەوەی چا یەکسەر دوای نان خواردن ئەبێتە هۆی کەمکردنی مژینی مادەی ئاسن، هەروەها خواردنەوەی چا بە یەک سەعات دوای نانخواردن کاریگەری لەسەر مادەی ئاسن نابێت.
کەمکردنەوەی توانای جەستە بۆ هەڵمژینی ئاسن.
چا فشاری خوێن دادەبەزێنێ.

سودەکانی خواردنی چا
چا یارمەتی کرداری سوتاندنی چەوری و کەمکردنەوە کێش دەدات،
لەبەر ئەوه‌ی چا ناهێڵێت خوێن لە خوێنبەره‌کاندا بمێنێت له‌ نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەره‌کان ده‌مان پارێزێت.
چا ده‌وڵەمەنده‌ بە چەندین جۆر دژە ئۆکسانی جیاواز کە نیشانەکانی پیری و چونە تەمەن دواده‌خات
چا یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک ده‌دات، لەو کەسانەی نایخۆنەوە

ئاماده‌كردنی: دڵخواز هه‌ولێری

Designed and developed by AVESTA GROUP