دكتۆره سازگار عه‌بدوڵا: خۆشوشتن له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا نابێته هۆكارێك بۆ شێرپه‌نجه.
گفتوگۆكردن و
وه‌رگرتنی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێویسته ئافره‌تان زانیاریی دروستیان له‌سه‌ر هه‌بێت
(سوڕی مانگانه‌یه) و ئاگاداربوونه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی تایبه‌تن به جه‌سته‌ی
ئافره‌تان، له‌م رووه‌وه دكتۆره (سازگار عه‌بدوڵا خۆشناو) پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی
ئافره‌تان و منداڵبوون و نه‌زۆكی تیشك ده‌خاته سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و ته‌وه‌ره:
سووڕی مانگانه: بریتییه له‌و گۆرانكارییه سروشتیانه‌ی كه له‌كۆندامی زاوزێی ئافره‌تدا رووده‌دات كه تێیدا هێلكه
دروست ده‌بێت و منداڵدانیش ئاماده ده‌بێت بۆ دووگیانی، ئه‌مانه رووده‌دان به‌هۆی
ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی به‌سه‌رهۆرمۆناتی ئافره‌تدا دێن.
ده‌وترێت
شیرینی باشه ئافره‌ت له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا بخورێت، له‌م باره‌وه دكتۆره
سازگار ده‌ڵێت: شیرینی زۆر بخۆی مانای ئه‌وه نیه سووری مانگانه زوو ته‌واو ده‌بێت
به‌ڵكو شیرینی زۆر خواردن كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه له‌وانه‌یه ببێته كێش
زیادكردن یان شیرینی زۆر خواردن شه‌كر له‌ناو خوێنت زۆر ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆكارێك كه ژانی سووری مانگانه‌ت زیاد
بكات، بۆیه ده‌بێت له كاتی سووری مانگانه شیرینی كه‌م بخۆێت.
سه‌باره‌ت به‌وه
چۆن بتوانین سووری مانگانه رێك بخه‌ین، له‌م سۆنگه‌وه دكتۆره سازگار ئاماژه بۆ
ئه‌كات ئافره‌ت كه ده‌كه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه ده‌بێت 3 رۆژ كه‌متر نه‌بێت و
له7 رۆژ زیاتر نه‌بێت واته 3 تا 7 رۆژ
ده‌خایه‌نێت.
سووڕی مانگانه
له‌یه‌كه‌م رۆژی عاده‌وه ده‌ست پێده‌كات تا یه‌كه‌م رۆژی عاده‌ی داهاتوو وه به‌مه‌ش ده‌ڵێن رێكبوونی عاده له 21 رۆژ تا 35
رۆژ جارێكه چونكه 20% ئافره‌تان له‌وانه‌یه 28 رۆژ جارێك بكه‌ونه سووڕی
مانگانه‌وه، مه‌رج نیه له‌یه‌ك رۆژ له‌مانگه‌دا عاده ببێته‌وه له‌وانه‌یه 5
رۆژ پێش بكه‌وێ یان پاش بكه‌وێ به‌رێك داده‌نرێت.
سووڕی مانگانه
له‌كچاندا له چ له‌ته‌مه‌نێكدا ده‌ست پێده‌كات و له چه‌ند ساڵیدا سووری مانگانه
راده‌وستێت، دكتۆره سازگار ده‌ڵێت: به‌خۆی
سووری مانگانه له8 ساڵی تا 16 ساڵیه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌گشتی 12 بۆ ساڵی13 رووده‌دات وه كۆتایی به‌گشتی له‌نێوان 45 بۆ55 ساڵی وه‌ستاندن رووده‌دات.
هه‌میشه ئافره‌تان
ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن كه ئایای له‌كاتی سووری مانگانه‌دا خوێن زۆربوون یان كه‌مبوون لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه؟ دكتۆره سازگار وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت:
ئافره‌ت خوێنی
زۆر ببینێ له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا له 3 رۆژ بۆ 7 رۆژی شتێكی ئاسایی نیه چونكه
دیاره كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و
ئافره‌ته هۆرمۆناتی تێكچووه یان نه‌خۆشی غوده‌ی هه‌یه، یان زیاده گۆشتی هه‌یه
له‌ناو ره‌حمی یان گرێی هه‌یه كه ده‌بێته هۆكارێك كه وا ده‌كات خوێن زۆر ببینێت.
له‌كاتی سووڕی
مانگانه‌دا هه‌ندێك له ئافره‌تان تووشی ئازاری سووری مانگانه ده‌بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره، دكتۆره سازگار ده‌ڵێت: بۆ ئازاری سووری مانگانه یه‌كه‌م چاره‌سه‌ر
ده‌توانین بده‌ین به ئافره‌ته‌كه كه حه‌بی
پرۆفینی ده‌ده‌ینێ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی نیه له‌سه‌ر هێلكه‌دان یان منداڵدان، هه‌ندێ
ئافره‌ت وا ده‌زانێ كاریگه‌ری ده‌كات له‌سه‌ر ئاینده‌ی كه منداڵی نه‌بێت به‌ڵام هیچ
كێشه‌ی نیه و باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئازاری سووڕی مانگانه.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی
باشی و خراپی حه‌بی مه‌نع بۆ ئه‌وه‌ی ئازار نه‌مینێنێت له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا
به‌تایبه‌ت بۆ كچان، دكتۆره سازگار بۆچونی وایه كه سه‌باره‌ت به حه‌بی مه‌نع كه كچێك ژانی عاده‌ی زۆر
زۆره وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان بۆی به‌كارده‌هێنن كه ژانی سووڕی مانگانه‌ی
هه‌یه ئه‌گه‌ر ئیستیجابه‌ی نه‌بوو له‌حه‌بی
پرۆفین ئه‌وه حه‌بی مه‌نعی بۆ به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها هه‌ندێ كه‌س وا بیرده‌كاته‌وه كه نابێت حه‌بی مه‌نع بدرێت
به‌كچ چونكه خراپه به‌ڵام حه‌بی مه‌نع به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌رئه‌و
كچانه كه وابكات له ئاینده منداڵی نه‌بێت، به‌ڵكو حه‌بی مه‌نع هه‌م سوودی هه‌یه كه ژانی سووڕی مانگانه كه‌مبكاته‌وه، هه‌م بۆ زۆر شت به‌كارده‌هێندرێت بۆنه‌هێشتنی كیسی هێلكه‌دان و ژانی عاده و رێكخستنی سووڕی مانگانه، ئیدی كچ بێت
یان ژن ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها زۆركات ده‌ڵێن له‌كاتی سووری مانگانه نابێت ئافره‌ت
خۆی بشوات چونكه له‌وانه‌یه توشی شێرپه‌نجه ببێت، ئه‌مه‌ش هیچ راست نیه و
خۆشوشتن له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا نابێته هۆكارێك بۆ شێرپه‌نجه.
ئاماده‌كردنی: دڵخواز هه‌ولێری