كۆبوونهوهی رێكخراوی جهماوهرییهكان بهئامادهبوونی بهرپرسی دهسته بهرێوهچوو
له ڕێكهوتی
25ی كانوونی دووهمی 2021 بە سەرپەرشتی (ئەڤین ھروری) ئەندامی سەرکردایەتی و
بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە
ئامادەبوونی ئەندامانی دەستە، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و بەرپرسانی ھەرسێ فایلی
رێکخراوەکانی (ئافرەتان و لاوان و قوتابیان)، لە گەڵ سکرتێر و بەشێک لە ئەندامانی
سکرتارییەتی ھەرسێ رێکخراوی (ئافرەتان و لاوان و قوتابیان) کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا
ھەڵسەنگاندن بۆ کاری ھەرسێ رێکخراو كرا، ھەروەھا بە گرنگییەوە ھەلومەرجی سنوری
چالاکی ھەرسێ رێکخراو گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەرنامەی چالاکییەکانی
داھاتوویان تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەبوو.