یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆتایی به خولێك هێنا
ڕێكەوتی ٢٧ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان كۆتایی بە خولی فێربوونی كۆمپیوتەر هێنا و بڕوانامەی بەشداربوونی بەسەر فێرخوازاندا دابەشكرد.
جێی ئاماژە پێدانە، ئەم دەورەیە مەكتەبی سكرتارییەت بە هەماهەنگی ڕێكخراوی هاوڕێیەتی نێودەوڵەتی سویدی بۆ ژمارەیەك لە ئارەزوومەندانی فێربوونی كۆمپیوتەر بۆ ماوەی دوو هەفتەكردەوە كه تیایدا فێرخوازان رۆژانه له‌رێگه‌ی پراكتیكیه‌وه و به‌شێوازێكی نوێ وانه‌كانیان ده‌خوێند و سودمه‌ندبوون له‌و وانانه‌ی وه‌ریان ده‌گرت.