یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی له‌یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد ده‌كات

کوردستان
10/02/2021

بەبۆنەی پەنجاو یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی لە ستاف و ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەو سەرجەم نووسەران و ئەدیبانی کورد دەکەین.
یەکێتی نووسەرانی کورد لە کاروانی خەباتیدا توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بە فەرهەنگ و هزری كوردایەتی بكات، لەڕووی گەشەپێدانی بیری نەتەوەیی پێشەنگ بوون و ڕۆڵی دیاریان لەپێشخستنی كلتور و بزاڤی ڕۆشنبیریدا هەبووە.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان شانازی بە هزر و قەڵەمی سەرجەم ئافرەتانی نووسەر و ئەدیب و خاوەن فكری ڕۆشنبیری دەكات كە لەگەڵ بوونی ئاستەنگی كۆمەڵایەتی و كلتوری، هاوكات توانیویانە ببنە بەشێك لە پێشخستنی هزری نەتەوەیی و فەرهەنگیمان و بەردەوام خزمەت بە كایە جیاوازەكانی ژیان دەكەن.
هیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ یەكێتی نوسەرانی كورد دەخوازین و هەمیشە پڕ بەرهەم و پێشكەوتوو بن.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
١٠ی شوباتی ٢٠٢١







178
People Reached
37
Engagements
Boost Post

88

2 Shares

Like



Comment


Share

Designed and developed by AVESTA GROUP