یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان سه‌ردانی كه‌مپی بێرسڤ-یان كرد
رێكه‌وتی
17ی شوباتی 2021 له کەمپی بێرسڤی دوو له زاخۆ كه خوشک و برا ئێزدییه‌كانی
تێدا نیشته‌جێن، رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه روویدا كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی
سێ كه‌س و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.
.
رۆژانه به‌هۆی خراپی بارودۆخی كه‌مپه‌كان ئاواره‌كان توشی كێشه
وگرفت ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئافره‌تان و منداڵان پێویستیان به‌هاوكاری و پاڵپشتی
هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.
" دڵڤین
خه‌له‌ف" ئه‌ندامی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ
به نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و به‌یاوه‌ری ستافی ئه‌نجومه‌نی زاخۆ و
شنگالی رێكخراوه‌كه‌مان وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و له‌نزیكه‌وه
ئاگاداربون له بارودۆخی ناو كه‌مپه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه
زیانیان به‌ركه‌وتوه، سه‌ردانی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌مان كرد و گفتوگۆمان له چۆنیه‌تی
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناو كه‌مپه‌كان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌پێناو خزمه‌تكردنی
زیاتر به خێزان و ئافره‌تانی ناو كه‌مپه‌كه كرد.
وێڕای
هاوخه‌میان بۆ قوربانیانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
داوا ده‌كات كه به‌زووترین كات ڕێكه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و خوشك و برا
ئێزیدیه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شنگال و زێدی خۆیان، بۆئه‌وه‌ی له‌و ژیانه پڕ سه‌خت
و ناهه‌مواره رزگاریان بێت و دوباره ده‌ست بكه‌نه‌وه به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
شنگال.