كاریگه‌ریی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵگه
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به ئامرازه باوه‌كانی وه‌ك
رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ‌و، به
ئامرازه نوێیه‌كانیشه‌وه وه‌ك رۆژنامه‌ی ئه‌له‌كترۆنی و سایته هه‌واڵییه‌كان
و ماڵپه‌ڕه زانیارییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
وه‌ك تویته‌ر‌و فه‌یسبووك، كه ئێستا له جیهاندا خێراترین ئامرازی گواستنه‌وه‌و
گه‌یاندنی هه‌واڵن‌و به ناوبانگن، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه
له‌سه‌ر پێكهاتن‌و گه‌ڵاڵه بوونی هۆشیاری‌و مه‌عریفه‌ی تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌ش،
دروستبوونی ئه‌م هه‌ستی په‌ی پێ‌بردن و هۆشیارییه‌ش یارمه‌تیده‌ره له دروستبوونی
تێڕوانینی تاك و كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به كێشه و بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی
خۆیان و وایان لێده‌كات توانایان هه‌بێت شیكردنه‌وه بۆ بابه‌ته‌كان بكه‌ن‌و لێی
تێبگه‌ن‌و هه‌ڵوێست‌و ره‌فتاری گونجا‌و به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌تانه بنوێنن، كه‌واته
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له توانایاندا هه‌یه ره‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵگه
بگۆڕن.
له‌وانه‌یه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ندێك زۆر به‌هێز
بن‌و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت جۆر‌و شێوازێك له ره‌فتار‌و رۆشنبیری بڵاو بكه‌نه‌وه
كه تاك‌و كۆمه‌ڵگه په‌یڕه‌وی بكه‌ن، هه‌ندێك جاریش لاواز بن و كاریگه‌رییان كه‌متر
بێت، ئه‌و كاته‌ش تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت له‌و شێوازی ره‌فتار‌و رۆشنبیریی و
هزر‌و سیاسه‌ته‌ی راگه‌یاندنه‌كان نه‌خشیان كێشاوه ده‌رچن، ئه‌ویش په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی وه‌رگر تا چه‌ند حه‌ز ده‌كات و ئاماده‌یی تێدایه په‌یام و زانیارییه
بڵاوكراوه‌كان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه وه‌ربگرێت، چونكه هه‌ر كاتێك وه‌رگر
حه‌ز‌و خولیای بۆ زانین له باره‌ی بابه‌تێكی دیاریكراوه‌وه هه‌بوو، روو ده‌كاته
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بۆ تێر كردنی حه‌زی زانینه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به تیۆری
به‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن، یان به‌ركه‌وتنی ده‌ستنیشان كردن به‌ناوبانگه، واته
تاك یان وه‌رگر هه‌میشه له ئامرازه‌كانی راگه‌یاندندا بۆ ئه‌و زانیاریانه ده‌گه‌ڕێ
كه له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونی خۆیدا ده‌گونجێت، جا ئه‌وه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێ له
فیلمێكی سینه‌ماییدا بێت، یان گۆرانییه‌ك، یاخود ڤیدیۆ كلیپێك، به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ‌و
ده‌یبینێته‌وه‌و حه‌زه‌كانی خۆی پێ تێر ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه گوایه ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن
هه‌رچییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات باشه، سه‌رپاكی راست نییه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر
له پسپۆڕانی بواری راگه‌یاندن‌و كۆمۆنیكه‌یشن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه
زۆر وڵات‌و رژێمی سیاسی هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كۆنترۆڵ
بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و ئامرازانه‌وه بیر‌و بۆچوونی ئه‌وتۆ بڵاو بكه‌نه‌وه
به مه‌به‌ستی دروست كردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر به قازانجی خۆیان، هه‌ندێك
جار ره‌نگه ئه‌و بیروبۆچوونانه به ئاراسته‌ی شێواندنی یه‌كریزی كۆمه‌ڵگه‌و
دابه‌ش كردنی بێت سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی دیاریكراو.
هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه هه‌ن جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه،
كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ناكه‌ن، سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی، ئه‌وانه‌ش كه زۆر سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌ی
زانیاری‌یان سنوورداره، پشت به‌ستنیش به ته‌له‌ڤزیۆن به‌ته‌نها یان تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك
بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی كارێكی راست نییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر تێڕوانێكی
فراوان‌و فره ره‌هه‌ندی هه‌بێت، چونكه خوێندنه‌وه‌و ئاگادار بوون له باگراوه‌ندی
رووداوه‌كان بۆ بنیاتنانی هزرێكی فره‌ڕه‌هه‌ند‌و له هه‌مان كاتیش‌دا وا ده‌كات
وه‌رگر له‌وه تێبگات كه راگه‌یاندن سه‌ری لێ ده‌شێوێنێت‌و به قازانجی ده‌وڵه‌ت‌و
رژێمی سیاسی یان ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاندنیان كۆنترۆڵ كردووه له ده‌وڵه‌مه‌ند‌و
خاوه‌نكاره‌كان، یان هێزو لایه‌نێكی تر ئاراسته‌ی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا
له هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روو ده‌دات. یان ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن ده‌ربڕی
واقیعێك بێت كه هاووڵاتی به‌ڕاستی تیایدا ده‌ژی‌و گوزارشت له‌و بابه‌تانه
بكات كه دۆزی سه‌ره‌كین‌و جه‌ماوه‌ر له ده‌وری بابه‌تێكی هاوبه‌ش كۆ بكاته‌وه،
بابه‌ته‌كه گرنگ‌و كاریگه‌ر بێت بۆ ئه‌و پرۆسه چاكسازییه‌ی شۆڕشی یه‌نایر ده‌ستی
پێ كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ سه‌یركردن و گوێگرتن له كه‌ناڵی
راگه‌یاندن‌و وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، وه‌رگر
تێڕوانینێكی شیكارانه‌ی هه‌بێت‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و كه‌ناڵانه‌و
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بڵاویشی ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێ ئه‌و دۆز‌و بابه‌ته گرنگانه بێت
كه دواتر رای گشتی هۆشیارانه‌ی خه‌لكی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، ئه‌و بابه‌تانه‌ی
ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكرێت‌و به‌و ئاراسته‌یه ببێرێت كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی
میسر ده‌یخوازێت‌و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی تر كه لاوه‌كین‌و ژیانی دیموكراسی
په‌ك ده‌خه‌ن وه‌لا بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له هه‌موو رووه‌كانه‌وه
بنیات بنرێت، كه له رۆژی شۆڕشی گه‌له‌وه هه‌نگاوی بۆ نراوه.
راگه‌یاندن‌و وروژاندن به لایه‌نی باشه‌دا
راگه‌یاندن رۆڵێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له پێكهێنانی
رای گشتی و خستنه‌ڕووی كێشه و بابه‌ته سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا،
كه كۆی گشتی هاووڵاتیان له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی
ئاستی هۆشیاری و مه‌عریفه و تێگه‌یشتن لای هاووڵاتیان له هه‌موو بواره‌كاندا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێته وه‌رگره‌كانی.
ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه كار بكات ئه‌وه راگه‌یاندنێكی باشه‌و كار بۆ
هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات‌و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ره‌وپێش ده‌بات‌و وای لێ
ده‌كات توانای شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت‌و ئه‌و واقیعه‌ی
هه‌یه‌و له ده‌وروبه‌ری ده‌گوزه‌رێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له
زه‌ینیدا دروستی ده‌كه‌ن به‌راورد ده‌كات.
یه‌كێك له پسپۆڕه گه‌وره‌كانی بواری راگه‌یاندن كه
ناوی واڵته‌ر لیبمان-ه له تیۆره‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئامرازه‌كانی
راگه‌یاندن هه‌میشه شكست ده‌هێنن له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئاراسته بكه‌ن بۆ چۆنێتی
بیر كردنه‌وه، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن كه جه‌ماوه‌ر رێنمایی بكه‌ن كه
بیر له چی بكه‌نه‌وه. بنه‌مای بیركردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌تانه‌ی
ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه شتێكه هه‌ر ده‌بێ هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی
بزانرێ ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به ئاراسته‌ی ئه‌و بابه‌ته نیشتمانییه بنه‌ڕه‌تییانه
كار ده‌كه‌ن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆرترین هاووڵاتیاندایه. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
هۆشیار‌و رۆشنبیردا وه‌رگر به ته‌نها پشت به ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن نابه‌ستێ
بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵكو له پاڵیشیدا ده‌خوێنێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات
له باگراوه‌ندی رووداوه‌كان تێ بگات‌و ئاگادار بێت له پشت ئه‌وه‌ی كه‌ناڵ‌و
ئامرازه جیاجیاكانی راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كاته‌وه چی ده‌گوزه‌رێ. ئامرازه‌كانی
راگه‌یاندن ناتوانێ مرۆڤ ئاراسته بكات‌و فێری بكات چۆن بیر بكاته‌وه، به‌ڵام له
توانایدا هه‌یه سه‌رنجی بۆ بابه‌تێكی دیاریكراو رابكێشێت‌و كاربكاته سه‌ر تاك‌و
ئاراسته‌ی بكات به‌ره‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ك، یان سیاسه‌تێكی دیاریكراو، ئه‌م
ئاراسته كردنه بنه‌مای بیركردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه لای وه‌رگر ره‌ت ناكاته‌وه،
واته ده‌كرێ وه‌رگر ئاراسته بكرێت به‌ره‌و بابه‌تێكی دیاریكارو‌و له هه‌مان
كاتدا بیركردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌شی هه‌بێت ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن بابه‌ته
گرنگه‌كانی بخاته به‌رده‌ست بۆ گفتوگۆ‌و لێكدانه‌وه‌ی له ناو جه‌ماوه‌ردا‌و له
ناو ده‌سته‌بژێریشدا به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه .
تانیا عه‌لی