دكتۆره فرمێسك فه‌رهاد، پرۆژه‌ی هونه‌ر و ته‌ندروستی له‌پێناو مرۆڤایه‌تی به ئه‌نجام گه‌یاند
پرۆژه‌ی هونه‌ر و ته‌ندروستی له‌پێناو
مرۆڤایه‌تی، پرۆژه‌یه‌كه تێكه‌ڵی هونه‌ر و ته‌ندروسته كه له‌لایه‌ن (دكتۆره
فرمێسك فه‌رهاد) پسپۆڕی پزیشكی ددان، به ئه‌نجام گه‌یاندرا. له‌م لایه‌نه‌وه دكتۆره
فرمێسك باس له ئامانجی پرۆژه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:
پرۆژه‌ی هونه‌رو ته‌ندروستی هه‌ڵقوڵاوی دوو بیرۆكه یان
دوو ئامانجی سه‌ره‌كیه، یه‌كه‌میان زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌م و چاو به‌گشتی یاخود
ددان به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زانیارییه‌كی یه‌كجار كه‌میان
له‌سه‌ر ده‌م و چاو و ددانیان هه‌یه ، بۆیه من وه‌ك پزیشكێك به ئه‌ركی خۆمم
زانی ئه‌و هۆشیارییه بده‌مه خه‌ڵك.
دووه‌م،
هونه‌ر و پزیشكی ددان په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كجار گرنگیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، من
ویستم ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ربخه‌م و دوای منیش كار له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره بكرێت.
بۆ دوباره نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه‌تایبه‌ته
به‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی، له‌ناویاندا هۆشیاری ته‌ندروستیش بچێته سه‌ر
زانیارییه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی بزانن چۆن پارێزگاری له ده‌م و چاوی خۆیان بكه‌ن.
دكتۆره فرمێسك سه‌باره‌ت به به‌كارهێنان وسود وه‌رگرتن
له هونه‌ر ده‌ڵێت: هونه‌رئاسانترین رێگه‌یه كه ده‌توانیت تییدا به‌كورترین ماوه،
زۆرترین زانیاری بگه‌یه‌نیت، ئیدی له‌هه‌رجۆرێكی هونه‌ربێت. بێگومان به‌شێوه‌ی
فۆتۆ زۆرترین زانیاری ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وێنه‌كانیش نوسینی له‌گه‌ڵ
بێت ئه‌و كاته زانیارییه‌كان باشتر ده‌گه‌یه‌نرێت. ته‌ندروستیش وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی
دیكه ده‌توانێت سودێكی زۆر له‌هونه‌ر وه‌ربگرێت و وه‌ك میتۆدێك به‌كاربھێندرێت بۆ
گه‌یاندنی زانیارییه ته‌ندروستییه‌كان.
له‌باره‌ی پێشانگه‌كه‌یه‌وه دكتۆره فرمێسك ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه له پێشانگه‌كه‌یدا ته‌نها جه‌ختی له‌جوانی مرۆڤ نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو
جه‌ختی كردۆته سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه له‌ئێستادا خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر روویانكردۆته
جوانكاری روخساریان ته‌نانه‌ت ددانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
من ئه‌وه‌م خسته‌روو كه ده‌بێت له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئاگامان له روخساری
خۆمان بێت و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ده‌م و چاومان پارێزگاری لێ بكه‌ین.
له‌ڕووی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌شه جیاوازه‌كانی هونه‌ره‌وه،
دكتۆر فرمێسك هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له پێشانگاكه‌یدا چه‌ند شێوازێكی جیاوازی
هونه‌ری به‌كارهێناوه وه‌ك فۆتۆگرافی، په‌یكه‌رتاشی، توێكاری راسته‌قینه‌ی ددان و
وێنه‌كێشان. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و به‌شه هونه‌ریانه‌ی ده‌توانن وه‌ك وێنه زانیاری
بگه‌یه‌نن بۆ ئه‌م پێشانگه‌یه به‌كاریهێناون.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌و جۆرانه‌م به‌كارهێناوه
ده‌كرێت بۆ ئاینده‌دا كار له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ر بكه‌م و سودی لێوه‌ربگرم
بۆ گه‌یاندنی هۆشیاری ته‌ندروستی به هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا، دكتۆره فرمێسك تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه ڕاسته ئه‌و یه‌كه‌م هه‌نگاوی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر و ته‌ندروستی پێكه‌وه
گرێ بدات، به‌ڵام ده‌ڵێت: دڵنیام كه‌سانی دیكه‌ش هه‌یه له‌من به‌تواناترن و ده‌توانن
باشتر سود له هونه‌ر وه‌ربگرن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ته‌ندروستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی
هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا. هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌ت و لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار ئه‌كه‌م كه ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه بگرن كه بیرۆكه‌ی جوانیان هه‌یه
بۆئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تێكی زیاتری ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك رۆشنبیری
و پیشه‌یی و هونه‌ری بكه‌ن چونكه هاندان و پشتگیریكردنیان ده‌بێته هۆكارێك بۆ
دروستبونی بیرۆكه‌ی جوانتر و باشتر كه بتوانن خزمه‌تی نیشتمانی پێ بكه‌ن بكات.
سۆزان محه‌مه‌د ، هه‌ولێر