په‌یامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 8ی مارس
٨ی مارس، رۆژی به‌جیهانیكردنی پرسی ئافره‌تانه له سه‌رجه‌م
كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌یه كه ساڵانێكه
بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان كاری بۆ ده‌كه‌ن و خه‌باتكردنه له‌پێناو چه‌سپاندنی یه‌كسانی
و دادپه‌روه‌ری له هه‌ر دوو پێگه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگه.
كاركردنی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی ئافره‌تان
له جیهان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ جه‌ختكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی
خواست و داوای ئافره‌تانه بۆ به‌شداركردنێكی كاراتری ئافره‌تان له بواره جیاوازه‌كاندا.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژ و به‌رنامه‌ی كاركردنماندا، ساڵانه له‌رێگه خوێندنه‌وه
و دیراسه‌كردنی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی ئافره‌تان له كوردستان، پلان و كاره‌كانمان
به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه یه كه پێویستیه‌كانی
ئافره‌تانی پێ پر‌ببێته‌وه.
ئێستا ئافره‌تانی كوردستان
پێویسته به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خواست و
جۆری كاركردنیان لا‌به‌رن و به‌پشت به‌ستن به توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانی خۆیان
بتوانن ئاماده‌ییان له ته‌واوی كار و پیشه‌كاندا هه‌بێت و بازاری كار هاوشێوه‌ی
پیاو شوێنی ئافره‌تانیش بێت.
دروشمی یه‌كێتی ئافره‌تانی
كوردستان له رۆژی جیهانی ئافره‌تاندا بریتیه له " خاوه‌ندارێتی به‌رهه‌م و بڕیار
مافی منیشه" ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م دروشمه‌وه بڵێین هێزی كاری ئافره‌تان
ببێته چه‌قی گۆڕانكاری له بڕیار و جێكردنه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و كاره جیاوازانه‌ی كه
كۆمه‌ڵگه وێنایه‌كی پیاوی پێ به‌خشیون و هێزی ده‌ستی ئافره‌تانیان لێ بێبه‌شكردوون،
دووباره ئه‌و هێزی بڕوابوونه بۆ ئافره‌تان بگه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌وانیش بتوانن له
هه‌ڵبژاردنی كاردا خاوه‌ن بڕیاری خۆیان بن.
پاڵپشتی به‌رده‌وامی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان بۆ
به‌ره‌وپێشچونی مافی ئافره‌تان و وه‌ك پره‌نسیپێكی چه‌سپیوی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی كاری جدییان له پێناویدا به ئه‌نجام گه‌یاندوه،
جێگه‌ی سه‌رنج و دڵخۆشیه بۆ ئافره‌تان و بۆته هانده‌ربۆ به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی
ئافره‌تانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و ئامانجه‌كانیان.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی ئافره‌تانی
كوردپه‌روه‌ر و به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری
كوردستان له بیر ناكه‌ین سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نوێنین و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئافره‌ت له بزاڤی
نیشتمانی ده‌نێرین. ئازار و به‌سه‌رهاتی ئافره‌تانی ئێزدی زامێكی ساڕێژنه‌بووی جه‌سته‌مانه
و به‌رده‌وامی خزمه‌ت و پشتیوانیمان بۆیان كه‌مترین ئه‌ركه. دووپات ده‌كه‌ین كه
له پاڵ خه‌باتمان بۆ یه‌كسانی، پارێزه‌ری ئازادی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان بین
و به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان وه‌فادار و به‌رده‌وامیده‌ری ڕێباز وڕێگایان بین.
ئه‌م رۆژه له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنانی
كوردستان و سه‌رجه‌م چالاكوان وپیاوه یه‌كسانیخوازه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین و خه‌باتیان به‌رز ده‌نرخێنین.
له‌سه‌رجه‌م ستاف و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
پیرۆز ده‌كه‌ین كه هه‌میشه به‌بێ ماندووبوون و به‌بێ جیاوازی ئامێزیان بۆسه‌رجه‌م
ئافره‌تانی كوردستان له نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان كردۆته‌وه.
سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌پێناو دابینكردنی
بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان كۆشش ده‌كه‌ن و پشت به هێزو توانای خۆیان ده‌به‌ستن.
سڵاو ده‌نێرین بۆ روحی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆنه‌ته قوربانی
هزری پیاوسالاری و نه‌ریتی چه‌وتی كۆمه‌ڵگه.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
٨ی مارسی ٢٠٢١