له‌یلا قاسم
زۆرن ئەو ئافرەتانەی
کە لەشۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستاندا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه و شانبەشانی پێشمەرگە خەبات وتێکۆشانیان کردوە و
کاریگەریان هەبوو، یەکێک لەو ئافره‌ته تێكۆشه‌رانه کە ئەمڕۆ ساڵوه‌گەری((47))مین ساڵیادی لە سێدارەدانی
شەهید لەیلا قاسم وهەڤاڵەکانیه‌تی.
ئافره‌تی تێكۆشه‌ری
كورد له‌یلا قاسم له ساڵی ١٩٥٢ له گوندی بامیلی سه‌ر به شاری خانه‌قین له
خێزانێكی هه‌ژار و نیشتیمانپه‌روه‌ری كورد له‌دایكبووه.
له ساڵی ١٩٥٨ له شاری خانه‌قین ده‌ستی به
خوێندن كردووه و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی هه‌ر له خانه‌قین سه‌ركه‌وتووانه
ته‌واو كردووه. له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه
و گرنگی به هاوڕێیه‌تیداوه.
هاوڕێی منداڵی له‌یلا، نووسه‌ر و ڕۆئافره‌تامه‌وان
ئه‌حلام مه‌نسوور-ی كۆچكردوو ده‌ڵێت: " له‌یلا، هه‌ر به منداڵییه‌وه
كچێكی چالاك و وریا بوو، هه‌میشه سه‌یری ئاسمان، مانگ و ئه‌ستێره‌كانی ده‌كرد،
كچێك بوو حه‌زی له زانین ده‌كرد، بۆیه له خوێندنیشدا زۆر زیره‌ك بوو".
هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری
له‌یلا قاسم
زوڵم و زۆرداری ڕژێمی عێراق له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد، هه‌ر له
منداڵییه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر له‌یلا دروستكردووه و هۆگری نیشتیمان و و‌ڵاتی
كردووه، ڕۆحی یاخیبوونی له ناخیدا دروست كردووه، سەرەنجام ویست و ھەستی
پێداگری له‌سه‌ر ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كه‌ی گەشەی کردووە. سه‌بیحه
قاسم-ی خوشكی له‌یلا له‌و باره‌یه‌وه به‌سه‌رهاتێك ده‌گێڕێته‌وه: "ساڵی
١٩٥٩ سه‌ردانی به‌غدامان كرد، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌سه‌ر حوكم
بوو. ڕۆژێك بیستمان ئاهه‌نگێك هه‌یه، بڕیارماندا ئێمه‌ش بچین سه‌یری بكه‌ین. له
به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری خه‌ڵكێكی زۆر كۆبووبوه‌وه و دروشمیان بۆ پشتیوانی له
عه‌بدولكه‌ریم قاسم لێ ده‌دا، له‌یلا داوای له باوكی كرد بیخاته سه‌رشانی، باوكی
به قسه‌ی كرد و هه‌رئه‌وه‌نده له‌یلای خسته سه‌ر شانی خۆی، له‌یلا به ده‌نگێكی
به‌رز ده‌ستی كرد به وتنەوەی دروشم بۆ کورد و کوردستان."
هه‌رزوو
له‌یلا قاسم ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا په‌یداكرد.
ساڵی 1970 له‌ڕێگه‌ی سه‌لام قاسمی برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به‌بزاڤی
سیاسیی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه كردووه‌و له‌نێو ڕیزه‌كانی (یه‌كێتیی قوتابیانی
كوردستان) خه‌بات‌و تێكۆشانی ده‌ستپێكردووه , ساڵی 1974 بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.
له‌یلا قاسم له‌نێو قوتابییه كورده‌كانی
زانكۆی به‌غدا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌وشیاركردنه‌وه‌و ڕێكخستنیاندا. له‌كاتێكدا
كه ده‌گوترا ئافره‌ت ناتوانێت شانبه‌شانی پیاوان له‌شارو له‌شاخ و له‌گونده‌كاندا
خه‌بات بكات، له‌یلا به‌پێچه‌وانه‌وه شانبه‌شانی قوتابییه كوڕه‌كانی كورد، خه‌باتێكی
به‌رفراوانتری به‌ڕێوه‌ده‌بردو دژ به‌نایه‌كسانی مافه‌كانی ئافره‌تان و پیاوان
بوو، به‌تایبه‌تیش كه بۆ خودی خۆی له‌بواری كۆمه‌ڵناسیدا ده‌یخوێندو زۆرباش له‌ڕاستییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا تێگه‌یشتبوو.
دەستگیرکردنی لەیلا قاسم
شەوی ٢٨-٢٩ ی نیسانی ١٩٧٤ لەیلا قاسم و چوار لە
ھاوڕێکانی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی، حەسەن حەمە ڕه‌شید، ئازاد سلێمان و نه‌ریمان فوئاد)
لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزەکانی ئاسایش و سەربازی ڕژێم لە بەغدا
دەستگیرکران.
رۆژنامه‌ی «سه‌وره»ی زمانحاڵی ڕژێمی بەعسی
دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی لەیلا قاسم و
ھاوڕێکانی ڕاگه‌یاند و وەک تێرۆریست، تێکدەر و گێڕەشێوێن ناوزه‌دیان كردن.
ئه‌حلام مه‌نسوور كه له هه‌مان كاتدا و له
هه‌مان زانكۆ له به‌شی كوردی خوێندوویه‌تی باس له ڕۆژێك به‌ر له ده‌ستگیركردنی
له‌یلا قاسم ده‌كات و ده‌ڵێت،"سڵاوم له له‌یلا كرد، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه به
ساردی وه‌ڵامی دامه‌وه و په‌شۆكاو دیاربوو." ده‌رباره‌ی كاتی ده‌ستگیركردنی
له‌یلا، سه‌بیحه-ی خوشكی له‌یلا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ویستوویه‌تی بۆ سه‌ردانێك
له‌یلا له‌گه‌ڵ خۆی ببات بۆ جه‌له‌ولا، به‌ڵام دواتر له‌یلا پێی گوتووه كه
ناتوانێ له‌گه‌ڵی بچێت. سه‌بیحه قاسم له زاری دایكییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:
"دایكم گوتی: دره‌نگانی شه‌و بوو هێزێكی زۆری چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر
ماڵمان و پرسیاری له‌یلایان كرد. له‌یلاش هات و خۆی پێناساندن، به‌ڵام باوه‌ڕیان
پێ نه‌كرد و گوتیان: تۆ له‌یلا نیت، له‌یلا سه‌رۆك سه‌دام و هه‌موو حكومه‌تی توڕه
كردووه. دواتر له‌یلا ناسنامه‌ی زانكۆی پیشاندان، ئینجا باوه‌ڕیان كرد و به
بیانووی لێكۆڵینه‌وه و پرسیاركردن لێی، ده‌ستگیریان كرد و له‌گه‌ڵ خۆیان برد."
كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی به‌عس بێ ئومێد ده‌بن له
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی له‌یلا، هه‌ست ده‌كه‌ن به‌رخۆدانی له‌یلا كاریگه‌ری له‌سه‌ر
وره‌ی زیندانیانی دیكه ده‌كات، بۆیه دادگای شۆڕش به‌په‌له مه‌ڕاسیمێكی دادگایكردن
ڕێكده‌خات و به تۆمه‌تی تێرۆر و هه‌وڵدان بۆ ته‌قینه‌وه له سینه‌مایه‌كی شاری
به‌غدا، دادوه‌رێك به ناوی «جاوروڵا» سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر له‌یلا
قاسم و هاوڕێكانیدا ده‌سه‌پێنێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مێژووی سیاسیی ئێراقدا تا ئه‌و
كاته هیچ ئافره‌تێك له‌سێداره نه‌دراوه، سه‌ددام حوسێن دوودڵ ده‌بێت له له‌سێداره‌دانی
له‌یلا قاسم، بۆیه خۆی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌دات له‌یلا په‌شیمان بكاته‌وه. سه‌ددام
حوسێن-ی سه‌رۆك كۆماری ئێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆی ده‌چێته زیندان و له‌گه‌ڵ له‌یلا
قاسم قسه ده‌كات و داوای لێ ده‌كات په‌شیمان بێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌م
داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
داواكاری له‌یلا پێش له‌سێداره‌دانی
پێش له‌سێداره‌دانیان، خوشكه‌كه‌ی
له‌یلاو دایكی دووجار چووبوون بۆ سه‌ردانی، جاری یه‌كه‌م له‌یلا قاسـم داوای ئه‌وه‌ی
له‌خوشـكه‌كه‌ی كردبوو كه بۆ سه‌ردانی داهاتوویـان كه ده‌یزانی دواسه‌ردانیان ده‌بێت،
جلوبه‌رگه كوردییه تازه‌كانی بۆ بێنێت له‌گه‌ڵ مه‌قه‌ستێك بۆ دوا سه‌ردانییان
ئه‌وه‌ی ویستی بۆیان برد، له‌یلا به مه‌قه‌سته‌كه كه‌مێك له‌زۆڵفی بڕی و دایه
خوشكه‌كه‌ی‌و وتی "ئه‌م قــژه‌م بۆ یادگـاری لای خۆت هه‌ڵگره" خوشكه‌كه‌ی
پێیوت: ئه‌ی جلـه كـوردییه‌كـانت بـۆچییه؟!
له‌یلا
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه وه‌ڵامی دابووه‌وه‌و وتبووی "خوشكم من دوای چه‌ند
ڕۆژێكی تر ده‌بمه بوكی كوردسـتان، خاكی كوردسـتان پێشوازیـم لێده‌كات، بۆیه ده‌مـه‌وێت
به‌ئه‌وپـه‌ڕی جوانییه‌وه خاكه‌كه‌م له‌باوه‌شم بگرێت، خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان
بێسنوره، من بوكی كوردستان‌م، ده‌مه‌وێت به‌بوكی كوردستان ناوم به‌رن، كاتێكیش كه
ته‌رمه‌كه‌م وه‌رده‌گرنه‌وه، نامه‌وێت بگرین‌و شین‌و شه‌پـۆڕم بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو
پـڕ به‌گه‌روتان هه‌لهه‌له لێده‌ن‌و هاوار بكه‌ن‌و بڵێن شكۆداری‌و نه‌مری بۆ
بارزانی‌و پارتی".
میدیاكانی عێراق: یه‌كه‌مین ئافره‌ت له مێژووی
عێراقدا له‌سێداره درا
ڕۆژی ١٣ی ئایار هه‌واڵی سه‌ره‌كی میدیاكان ئه‌وه
بوو: شه‌وی ڕابردوو، له‌یلا قاسم و
هاوڕێكانی له‌سێداره‌دران.
گه‌لانی ئێراق و كوردستان به بیستنی هه‌واڵی
له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی تووشی شۆك بوون. گەلی کوردستان و
ئازادیخوازانی ئێراق ڕۆژێکی تاریک و پڕ له خه‌میان ده‌ستپێكرد. له‌سێداره‌دانی له‌یلا
قاسم و هاوڕێكانی نه‌ك هه‌ر له كوردستان و ئێراق، به‌ڵكو له ته‌واوی وه‌ڵاتانی
عه‌ره‌بی و جیهان ده‌نگی دایه‌وه، بوو به باسی یدیاكان و قسه‌وباسی ڕای گشتی.
له‌یلا قاسم یه‌كه‌مین ئافره‌ته له‌مێژووی
عێراقدا، ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش تاكه ئافره‌ته له‌لایه‌نی سیاسیه‌وه
له‌سێداره درابێت. هه‌روه‌ها چواره‌مین ئافره‌تی جیهانیشه له سێداره درابێت
دوای هه‌ریه‌ك له جانداركی فه‌ره‌نسی، زۆیای رۆسی و له‌یلای مه‌غریبی، هه‌ندێك سه‌رچاوه
ئاماژه بۆ ئه‌كه‌ن له‌یلا قاسم حه‌وته‌مین ئافره‌تی جیهانه له‌مێژوودا له‌سێداره
درابێت. پێده‌چێت ئه‌م بۆچونه راستتر بێت له‌بۆچوونی پێشوو چونكه جگه له‌م
ئافره‌ته، ئافره‌تی تر هه‌بووه له‌سێداره دراوه له‌لایه‌نی سیاسیه‌وه وه‌ك جه‌میله
بوحه‌یردی جه‌زائیری.
چه‌ندین
شاعیر‌و نووسه‌ر به‌شـیعرو په‌خـشان‌و وتار
گوزارشتیان له‌خۆشـه‌یستی و دڵـسۆزی خۆیان بۆ شه‌هـید له‌یــلا قاســم ده‌ربڕیوه،
یه‌كێك له‌وانه شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان هێمن موكریانیه كه له‌چوارینه‌یه‌كدا
بۆ له‌یلا قاسم ده‌ڵێت:
كه
تــۆ تــــۆرای له‌چــــاوم وه‌ك خـــــه‌ونی مــــــن
له‌بـــــسكت
ڕه‌شــــتره مـانــگه‌شــــــــه‌وی مـــــــن
بـــــڕۆ
مه‌جنـــــون به‌له‌یــــلای خــۆت مه‌نــــــــازه
كه
نــاوبـانـــــگی ده‌ركـــرد پتــــــر نـــــه‌وی مــــــن