پاراستنی مافی منداڵان لهنێوان خێزان و یاسادا
رۆژی منداڵان
ڕۆژێکی جیھانییە و تایبەتە بە توێژی منداڵان، لە زۆربەی وڵاتانی جیھان بەشێوەی
جیاواز یادی دەکرێتەوە، لەساڵی ١٩٢٥ لە کۆنفراسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی
منداڵان ڕۆژی ١ی حوزەیرانی کرا به ڕۆژی جیھانی منداڵان.
خێزان و پەروەردەی منداڵ:
منداڵ بەرهەمی خێزانە و، ماڵ جوانتر و ئـاوەدان دەکات و
مایەی دڵخۆشیی ئـەندامانی خێزانه. خێزان لە بەخێوکردن و پەروەردەکردنی منداڵدا
ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت. لە خێزاندا منداڵ زمانی دەپژێت و دەکەوێتە گۆ و بە
لاساییکردنەوەی دایک و باوک و گەورەکانی دیکە فێری هەڵسوکەوت و ژیانی کۆمەڵایەتی
دەبێت. بۆیە گرنگە خێزان زۆر بەوریایی و شارەزایی مامەڵە لەگەڵ منداڵدا بکات و
ڕێگەی دروستی پەروەردەکردنی بگرێتە بەر. خێزان بە گرنگیپێدان و کاتدانان و پێدانی
خۆشەویستی و گوێگرتن لە منداڵ و بەشداریکردن لە یاری و ئـارەزووەکانی منداڵ،
هەنگاوی گەورە بە ئـاراستەی دروستی پەروەردە و پێگەیاندنی منداڵ دەنێت. بوونی
پەیوەندیی توندوتۆڵی منداڵ لەگەڵ دایک و باوک، منداڵ شاد و ئـاسوودە دهکات و
هێمای گەشە و پێشکەوتن لە خۆیدا نیشان دەدات. کاتێک خێزان متمانە دەبەخشێتە منداڵ
و لێپرسراوێتیی پێ دەدرێت، دەبێتە هۆی متمانەبەخۆبوون و سەربەخۆبوون.
دایک و باوك دەبێت مافی تەواو بە منداڵەکەیان بدهن، لە
ناو خێزاندا منداڵ دەبێت گوێی لێبگیرێت و دەبێت ئازادی تەواوی ھەبێت لە ھەلبژاردنی
یاری و جلوبەرگ و ھاوڕێ، بەڵام دەبێت لە ژێر چاودێری دایک و باوکی دابێت، دەبێت بە
ڕێگەیەکی تەندروست مافەکانی وەربگرێت کە دواجار کاریگەری نەبێت لە سەر تەندروست و
دەرونی .
کاریگەری پێنەدانی ماف لە سەر منداڵ چیە ؟
لیا سهیفهدین، چالاكوانی ئافرهتان بۆچونی وایه كه کاریگەری
پێنەدانی ماف لەسەر منداڵان لە گەورە بونیاندا ڕەنگدەداتەوە وئەمەش کارەساتی گەورە
بە دوای خۆیدا دەھێنێت بۆ خێزان و بۆ کۆمەڵگه بە گشتی، بۆیە ھەمیشە مافی تەواو بە
منداڵان بدرێت بەڵام زیادەڕەوی نەکرێت، دیسان زیادەڕەوی کردن لە ماف پێدانی
منداڵان کاردانەوەی خراپی دەبێت لە سەر پەروەردەی منداڵ، پێنەدانی ماف رەنگە ببێتە
ھۆکاری دروستبوونی کەسێکی توندوتیژ یاخود کەسێکی نا ئارام یاخود کەسێکی بێ متمانە
بە خودی خۆی ھەموو ئەم ھۆکارانەو
چەندین ھۆکاری تریش بە تەواوی لە دوای قوناغی منداڵی و ھەرزەکاری ڕەنگ دەداتەوە.
ڕۆڵی دایک چیە لە پەروەردە کردنی منداڵەکەی ؟
ههروهها لیا سهیفهدین دهڵێت: ڕۆلی دایکان لە
پەروەردەکردنی منداڵەکانیان تەنیا ئامادەکردنی خواردن و چاودێریکردنیان نیە لەکاتی
تێکچونی تەندروستیان، بەڵکو ڕۆڵی دایک بەتەواوی کاریگەری ھەیە لەسەر گەورەبونیان و
داھاتووی منداڵەکانیان. دایک دەبێت بە بەرنامە و خۆڕۆشنبیرکردنیان چاودێری
منداڵەکانیان بکەن و بەرپرسیارن لە پەروەردەیەکی تەندروستی منداڵەکانیان لەھەموو
روویەکەوە، پێویستە سەرەتا گرنگی بەلایەنی تەندروستی جەستەی خۆیان بدەن، تا بتوانن
ئەو ڕۆڵە بەباشی بگێرن.
من وەک دایکێک کە لە دەرەوەی ماڵ کاردەکەم و لە نێو
ماڵدا ئەرکم پەروەردە کردنی منداڵە، ھەرگیز نابێت کارکردنم لە دەرەوەی ماڵ
کاریگەری لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکەم ھەبێت ،ئەوە ئەرکی منە ئەو ھاوسەنگیە
ڕابگرم لەنێوان کارکردنم لەدەرەوەی ماڵ و پەروەردە کردنی منداڵەکەم و ئەرکی
دایکایەتیم بهجێ بگهیهنم.
عایشه شەوکەت، بەرپرسى بەشى رۆشنبیرى مناڵان لە دهۆك، سهبارهت
به ماف و رۆژی جیهانی مناڵان دهڵێت: بە بۆنەى رۆژى جیهانى مناڵان پیرۆزبایى لە
گشت مناڵانى کوردستان بەتایبەت و جیهان بە گشتى دەکەم. ئێمە وەک بەرێوهبەرایەتى
رۆشنبیرى مناڵانى دهۆک کار لەسەر بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى لە ناو مناڵان دەکەین بە
مەبەستى ئاشناکردنەوەى مناڵ بەئەرک و
مافەکانیان، چۆنیەتى خوپاراستن لەکاتى پێویستدا، هەوەها گرنگى بە حەز و ئارەزوەکانى منالان دهدهین بۆئەوەى
زیاتر گەشەبکەن، بە رێگهى خول و پرۆگرام و هەندێ شتى تر هاوكاریان دهبین .هەوەها
عایشه خان وتى : دەمەوێت بڵێم کە هەموو مافەکانى مناڵ گرنگە چونکە هەرمافێک
بەستراوە بە لایەنێکى ژیانەوە بۆ نمونەش هەبونى جێگهیێکى ئارامبەخش و پەروەردەیەکى
باش و تەندروستیەکى باش.
هەوەها لەناو مافەکانى منالاندا هیچ جیاوازیەک نیە چونکە
هەموو بەستراون بە بەختەوەرى مناڵان، هاوكات داوا لە حکومەت و پەرلەمانى کوردستان
ئەکەم جارنامەى مافى مناڵان لەبەرچاوبگرن و یاساو رێنمایی تایبەت بۆ خزمەتکردن و
پاراستنى مناڵان دەربکەن بۆئەوەی هەموو لایەنەکان کار بو مناڵان بەکەن لەژێر چەترى
ئەو یاسایە کار و چالاکى خۆیان بو پێگەیاندن و پاراستنى مناڵان ئیش بکەن ههتا منالانى
کوردستان لە پاشەروژێکى گەشاوەدا ژیان بەسەر ببەن.
بههادین دەشتانیی پارێزهر، لهروانگهی ههبوون یاسایی
تایبهت به پاراستن و مافی منداڵان دهڵێت: بهگوێرەى ئەو یاسایەى کارى پێدەکرێت لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە زۆربەى بوارەکاندا مافی
بە مناڵان داوە . لەسەرەتادا بەگوێرەى یاساى بارى کەسێتى ژمارە(188) لە ساڵى 1959
ى کارى پێکراوە و کە ناو رەگەزنامە ونەسەب و مافى بژێوى و بەخێوکردنی له ژینگهیهكی
ئارامدا بێت .
هەروەها لە ناو دەستورى عێراقیش لە ساڵى 2005 بە گوێرەى
ماددەى 30 دابینکردنى تەندروستى و کومەأایەتى
بۆ خێزان و مناڵ لە لایەن دەوڵەتەوە پێویستە حکومەت بە بەباشى و کەشێکى ئارام و
ژیانێکى ئاسودە بومناڵان دابین بکات.
هەر بە گوێرەى مافەکانى مناڵان ژمارە
76ى ساڵى 1983 پێویستە دادگاى تایبەت بە
مناڵان هەبێت لێکوڵینەوە لە تاوانەکانیاندا بکات، نابیت بێنە راگرتن لەسەر تاوانى
پێ بژاردە(مخالفە)، هەر لەیاساى کارکردندا ژمارە 37 ى ساڵی2015 لەو یاسایەدا تەمەنى کارکردن دەستنیشان کردووه
كه تهمهنی( 15 ) ساڵیه.
لە ماددەى 95 ى هەمان
یاسا هاتوە، کە نابێت مناڵ هەموو جۆرە کارێک بکات بەتایبەت ئەو کارانەى کە قورسن و
کاریگەرى لە تەندروستى ئەوان بکات، نابێت بەکاربهێنرێن بو کارى بازرگانى و بە گوێرەى
یاسا ئەو ئیشە به تاوان ههژمار دهكرێت.
هەروەها پارێزەر بههادین دەشتانى وتى: لە بازارەکانى عێراق
بە ئاشکرا بازرگانى بەمناڵ دەکەن بۆ کوژمێکى پارە، کرین و فروشتن بەمناڵ دەکەن و
خواستنی پێدەکەن، لێکردنەوەى ئەندامانى لەش و کارەکانى سێكسی، کەئەمەش لە یاسادا
تاوانێکى زۆر گەورەیە بە دەرهەق مناڵ و مافەکانیان .
لە کوتایشدا پارێزەر وتى : بەڵام بە خوشبەختانەوە لە هەرێمى کوردستان ئەم دیاردە نیە نەک بە شاراوە و نەک بە
ئاشکرا، بەڵکو ئەو مناڵانەى کەبێ سەرپەرشت
و کەسوکارن دادگا کەسێک بەگوێرەی یاسا
دیاریدەکات کە چاودێرى ئەو مناڵە بخاتە ژێر ئەستۆى خۆى و لە ژیانێکى ئاسودەدا ههموو
شتیكی بۆ دابین بكات.
ئامادهكردنی: رێژین نهێلی - دنیا جهبار