​ زیانەکانى نێرگەلە کێشان له‌سه‌ر ئافره‌تی دووگیان

تەندروستی
01/06/2021

نێرگەلە کێشان کاریگەری ترسناکی هەیە لەسەر تەندروستى مرۆڤ و هۆکارە بۆ ژەهراوى بوونى سییەکان و گەروو و ، هەروها دەبێتە هۆى دابەزینى سیستەمى بەرگری لەش و ئەگەرى تووش بوون بە نەخۆشیە درمیەکان و نەخۆشى جۆراوجۆری وەک شێرپەنجەى سیەکان و گەروو و دەم و لێو و شەویلگە و میزەڵدان.  مەترسی تووشبوون بە نەخۆشى دڵ و جەڵتەى دڵ زیاد دەکات ، هەروه‌ها دەبێتە هۆى زوو پیر بوون و چونکە ڕێگا نادات پێست بەڕێژەى پێویست ئۆکسجین هەڵبمژێت لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆى زیادبوونى پەستانى لایەنى دەروونى .
نێرگەلە کێشان کاریگەرى خراپی لەسەر ئافرەتى دوو گیان دەبێت و هۆکارە بۆ لەدایکبوونى منداڵ کە گرفتى کەمی کێش و هەناسەیان دەبێت .
نێرگەلە کێشان تەنها مەترسی نیە بۆ ئەو کەسەى دەیکێشت بەڵکو بۆ ئەو کەسەشە کە نزیکن لە کەسی نێرگەلە کێش و دووکەڵى نێرگەلە بەهۆى زۆرى وچڕییەکەى زۆر زیاتر هەڵگری ماددە زیان بەخشەکانە ، زۆر کەس پێیان وایە نێرگەلە لە جگەرە باشترە ، بەڵام هیچ بەڵگەیەک ئەمە ناسەلمێنێت .    
نێرگەلە لەگەڵ کێشە تەندروستیەکان ، هۆکاریشە بۆ بەهەدردانى ئابوورى تاک و دروستکردنى کێشەى کۆمەڵایەتى کە زیان بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت .
نێرگەلە بەدەر لەدروستکردنى ئەو کێشانەى کە لەسەرەو ئاماژەى پێدرا لە هەمانکاتدا هۆکارە بۆ پیسبوونى ژینگە و لەناوبردنى سەوزایی .
بۆ بنیاتنانى کۆمەڵگایەکى تەندروست و ژینگەیەکى پارێزراو پێویستە تاک ئارام و هۆشیار بێت و کار بکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لەم ژەهرەى کە کاریگەرى خراپ دروست دەکات .

لانە محمد على حافز
مامۆستاى زانکۆ     

Designed and developed by AVESTA GROUP