نیان ئه‌حمه‌د: هەندێك لەكەناڵەکانی راگه‌یاندن ڕەچاوی یاسا‌و ڕێسای گشتی كۆمه‌ڵگه ناكه‌ن
باس كردن و گرنگیدان بە پرسی ئافرەت
لەناو ڕاگەیاندنی كوردی له‌ئاست ئه‌و خواسته‌دا نیه كه چالاكوانان و
رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی میدیاكاركاری بۆده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت
توانای ئافره‌ت له به‌رنامه‌كان و خودی ده‌زگای راگه‌یاندنیشدا ئه‌رك و رۆڵی سه‌ره‌كی
هه‌بێت به‌پێی توانای خۆی به‌شداربێت له ئاراسته‌كردنی فكر‌و جێبه‌جێكردنی ئامانجی
ده‌زگاكه‌ی، بۆ زیاتر تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ خاتوو (نیان ئه‌حمه‌د)
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ئه‌م گفتوگۆیه‌مان
سازدا.
سه‌باره‌ت
به ده‌رخستنی توانا و رۆڵی ئافره‌ت له‌ڕووی پێگە و وێنای ئافرەت لەمیدیادا، خاتوو " نیان ئه‌حمه‌د"
بۆچونی وایه كه پرسی ئافرەت لە ناو ڕاگەیاندنەکان گرنگی پێ‌نادرێت، تا ئەو
رۆژەی کە تایبەت کراوە بە ڕۆژی ئافرەتان وەکو 8مارس و ،هەفتەی بەرەنگاربوونەی
توندوتیژی دژی ژنان، ئەوکات ڕاگەیاندنەکان دەکەونەخۆ بە بەرنامەیەک یا هەواڵێک
باسی کێشەی و پرسی ئافرەتان دەکرێت. ئەگەر هەفتەی یەکجار بەرنامەیەک هەبووایە
لەسەر ماف و پرسی ئافرەت و کێشە کۆمەڵایەتیەکان خەڵک زیاتر تێگەیشتنیان دەبوو، له
لایه‌كی دیكه‌وه پێگەی ئافرەت لە ناو ڕاگه‌یاننەکان لاوازە چ کەناڵێک دەبینییت
بەڕێوەبەرەکەی ئافرەت بێت، مەبەستم کەناڵە جدی و حیزبی سێبەری حزبەکان، تەنها
ئافرەت کاربەڕێکەرە لەناو کەناڵی
ڕاگەیاندنەکان و ڕۆژنامە گۆڤارەکانی کوردستان.
چاودێریكردنی به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكان باشتر كاری خۆیان رێكبخه‌ن
و بتوانن میدیا وه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامی راست و دروست به‌كاربهێنن، له‌م
رووه‌وه خاتوو "نیان ئه‌حمه‌د" تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان وەک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ڕۆشنبیری تێبینییان زۆرە، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: هه‌ندێك به‌رنامه هه‌یه پێش رووداوه‌كان ئه‌كه‌ون و
پیش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت و له‌دادگا كه‌یسه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌وان
له‌گه‌ڵ تاوانبار قسه ئه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری سه‌رلێشواندنی دادگا چونكه
به‌راستی ناكرێت هیچ به‌رنامه‌یه‌ك پێش رووداوه‌كان بكه‌وێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاوانبار بكات و رێگه بدات
تاوانبار قسه بكات، زۆرجاریش عاتیفەی خەڵک دەجوڵێنن، لەبەرئەوەی تاوانبار ناڵێت
من تاوانم کردوە ،بەڵکو بەهانەی شەرعی و کۆمەڵایەتی بۆ تاوانەکەی دەهێنێتەوە و لەو
کاتەدا زوڵمێکراوەکە تاوانبار دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وەك لایەنی تایبەتمەند
لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕاگەیاندنه‌كان له‌ڕووی گه‌یاندنی
ڕێنمایی و زانیاری لەسەر پرسی یەكسانی
جێندەری لەناو كار‌و بەرنامەی دەزگا ڕاگەیاندنەكاندا، خاتوو "نیان ئه‌حمه‌د"
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لە کابینەی هه‌شته‌وه لە زۆربه‌ی
وەزارەتەکان هۆبەی جێندەری کراوەتەوە، کاری لەسەردەکرێت ،هەرچەندە جیاکاری زۆر
کراوە لە پۆستەکان لەنێوان ژن و پیاو ،زیاتر پۆستەکان بەدەست، تائێستا بەڕێوەبەری
گشتی ئافرەتمان نیە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وابزانم هەر یەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی
هەیە ئەویش به‌نده‌یه، لە هۆبەکانیش هەر غەدر لە ئافرەت کراوە وەکو پێویست
نەبووە دابەشکردنەکان دادپه‌روه‌ری تێدا نیە، بەڵام خواستێکی باش هەیە کە گرنگی بە
پێگەی ئافرەتیش بدرێت، لەناو ڕاگەیاندنەکانیش وەک له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێكرد، گرنگی
بە پێگەی ئافرەت نادەن ئەگەرنا ئافرەتی زۆر باش و بەتواناو ڕۆشنبیرمان زۆرە کە
گرنگی بە ئافرەت نادەن؟؟ دیارە ڕێچکەو قوتابخانەی ئەرستۆی فەیلەسوفیان
جێبەجێکردوە کە ئافرەت وەکو مادەیەک دەبینێت بۆ دروستکردنی منداڵ نەک وەکو
مرۆڤێکی ئەرکدار.
ئەو
بەرنامە وپڕۆگرامانەی كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاشتەوایی خێزان دروست دەكات،
بەڕێزتان تێبینی و سەرنجتان چیه له‌سه‌ریان، خاتوو نیان ده‌ڵێت:
هەندێ
بەرنامە هەیە کاریگەری نەرێنیان لەسەر ئاشتەوایی خێزان هه‌یه، بەداخەوە ئێمە
میللەتێکین چاولێکەریمان تێدا زۆرە، هەرئەوەش وایکردوە زۆر جار خێزانەکان تووشی
کێشەو جیابوونەوە دەبن، بەداخەوە هەندێ لەكەناڵەکان ڕەچاوی یاسا‌و ڕێسا‌و ئادابی
گشتی ناکەن ،وادەزانن ئەوبەرنامەیەی کەپێشکەشی دەکەن پێشکەوتنە، بەپێچەوانەوە وەکو
ئاگادار بن سێ بەرنامەمان ڕاگرت لە سێ کەناڵ، کاردانەوەی باشی هەبوو لە نێو
خەڵکدا دەستخۆشیان لێ‌کردین بەردەوامین لەچاودێری کەناڵەکان، لەبەر ئـەوەی هەموو
گلەیەکان ئاراستەی ئێمەدەکرێت دەبێت ئێمەش وەڵامی خەڵک بدەینەوە .
لەڕووی
هەبوونی هه‌ماهه‌نگی و چاودێریكردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وەك حكومەت چ پلان و
بەرنامەیەك هەیە كەبتوانرێت بكرێتە بنەمایەك بۆ ڕێكخستنی میدیایی كوردی، له‌م لایه‌نه‌وه
خاتوو نیان ده‌ڵێت: وەکو حکومەت کاری
زۆرمان لەسەر کردوە، لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بەو پرسە خەریکین چەند
ڕێنمایەکمان ئامادەکردوە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری
لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی بتوانین ئەو پاشاگەردانیەی بەناوی ئازادی
ڕ اگەیاندن هەیە لەکوردستان ڕێکی بخەینەوە، هەندێ ڕاگەیاندن هەیە تەنها بۆ
دروستکردنی هەواڵێک ئینسانیەت و ئئیتیكی پیشەکەی لەبیر دەکات مرۆڤێک دەکاتە
قوربانی، دەبێت ئەم جۆرە هەواڵ دروستکردنە ڕاوەستێت و بە فۆرمە زانستیەکەی
ڕاگەیاندنکارەکان ڕابهێنرێنن، خولی زانستیان بۆ بکرێتەوە لەبەرنامەماندا هەیەو
پەیوەندیمان بەچەند وەزارەت و لایەنی پەیواندیدارو و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیەوە کردوە بۆ ئەم
مەبەستە.
ناسك سعيد