به‌كارهێنان و كاریگه‌رییه‌كانی حه‌پی دژی سكپڕبوون
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و
كاریگه‌رییه‌كانی حه‌پی دژی سكپڕی و، مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی
ئافره‌ت، د. له‌نجه سامی حمید، پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان و
منداڵبوون و نه‌زۆكی چاودێری ئافره‌تانی
دووگیان، به‌م جۆره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ئه‌داته‌وه كه رۆژانه ئافره‌تان
له‌لایان دروست ده‌بێت:
به‌كارهێنانی حه‌بی رێگه‌گرتن له(سكپڕی) ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه په‌ستۆی خوێن، هاوكات چالاكردنی ئیندۆسیلیۆم سیسته‌می كاری ده‌ماره‌كان تێك ده‌دات ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسیه بۆ ئه‌وانه‌ی
قه‌ڵه‌ون , ئه‌و ئافره‌تانه‌ش مه‌ترسی به‌رزبوونی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع ده‌بێته هۆی پاراستنی هێلكه‌دان و منداڵدان و قۆلۆن تاڕاده‌یه‌ك ده‌بێته
هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توش بوون به‌شێرپه‌نجه
ی مه‌مك و ملی منداڵدان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ نابێته هۆی زیاد بوونی كێش.
به‌كارهێنانی حه‌پی رێگریكردن له سكپڕبوون ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ی
هه‌یه:
كه‌مكردنه‌وه‌ی سكپڕی و كێشه‌كانی سكپڕی له‌ماوه‌ی منداڵدان.
له‌هه‌مانكاتدا گه‌شه‌ی ناوپۆشی منداڵدان و هێلكه‌دان راده‌گرێت.
كێشه‌كانیمه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه.
رێژه‌ی تووشبوون به هه‌وكردنه‌كانی حه‌وز كه‌م ده‌كاته‌وه.
خوێنبه‌ربوونی منداڵدانكه‌مده‌كاته‌وه.
حه‌بی دژه سكپڕی له‌گه‌ڵ زۆر به‌كارهێنانیرێژه‌ی خوێن مه‌یاندن زیاد ده‌كاته‌وه وه‌ك جه‌لته‌ی ده‌ماغ و دڵ.
زۆرجار ئافره‌تان ده‌پرسن ئایا حه‌بی دژی سكپڕبوون ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی سوڕی مانگانه، دكتۆره له‌نجه ده‌ڵێت: به‌ڵێ حه‌بی
مه‌نع كاتێك به‌كاردێت ده‌بێته هۆی
راگرتنی هێلكه‌دان و سووری مانگانه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك به‌كاربێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی نه‌شۆردنی
سوڕی مانگانه.
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بیه‌وێت سوڕی مانگانه‌ی بوه‌ستێت ئه‌وا
ده‌توانێت حه‌بی دژیسكپڕبوون وه‌ربگرێت به‌به‌رده‌وامی.
بێگومان ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ویستی حه‌پی دژی سكپربوون
رابگرێت ئه‌وا راسته‌وخۆ دوای راگرتنی حه‌بی
سوری مانگانه ده‌ست پێده‌كاته‌وه ور‌ده‌توانێت
سكپڕی بكاته‌وه ته‌نها له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت ده‌گمه‌ن به‌كارهێنان ده‌بێته هۆی راگرتنی هێلكه‌دانان بۆ چه‌ند مانگێك.
له‌گه‌ڵ وازهێنان له‌حه‌بی مه‌نع راسته‌وخۆ سوری مانگانه‌ی ئاسایی ده‌ست پێده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری ده‌هێنیت هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بێت.
ئافره‌تان ده‌بێت ئاگاداربن كه حه‌بی مه‌نع به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
له‌كاتی دووگیانی به‌كارنایه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كارهات ئافره‌ته‌كه دووگیان بوو
هه‌ندێ له سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان ده‌ڵێن تووشبوون به‌كه‌می كێشی منداڵ، له‌دایكبوونی
پێش وه‌خته و تێكچوونی زگماكی له‌رێره‌وه‌كانی
میزه‌رۆ له‌منداڵ، رووده‌دات.
ئاماده‌كردنی : دڵخواز هه‌ولێری