تەندروستیی هەولێر له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ،روونکردنەوەیه‌كی بڵاوكرده‌وه
کچێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵ لە هەولێر بە نەخۆشییەکی کت‌وپڕ گیانی له‌ده‌ستدا،
کەسوکارەکەشی دەڵێن: هۆکاری مردنەکەی خواردنی حەبێک بووە، کە بە رێگەی ئۆنڵاین بۆ
قەڵەوبوون کڕیویەتی. به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر دەڵێت هێشتا دیارنییە
بەوهۆیەوە ئه‌و كچه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
هێلن ئەحمەد، قوتابی پەیمانگای رۆیالی ناحكومی بووە لە هەولێر و
تەمەنی 19 ساڵان بووە، لە رێگەی ئۆنڵاینەوە دەرمانی قەڵەوبوون (Mad
Max)ی کڕیوە و دوای 36 رۆژ گیانی لەدەستداوە، کەسوکارەکەی هۆکاری
مردنەکەی بۆ خواردنی ئەو حەبە دەگێڕنەوە.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر
روونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو كچه قوتابیه بڵاوکردەوە، ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانسپاردنی
ئافرەتێكی تەمەن (۱۹) نۆزدە ساڵان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر
باس لەوە دەکرێت کە هۆکارەکەی بەکارهێنانی چەند
دەرمانێك بێت لەڕێگای چەند سایتێکی ئۆنلاینەوە کردراوە.
تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان
هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە
و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک
سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەولێر