د.ڤیان سلێمان، بۆ نوچه‌نێت: پارتی پێشەنگە لە دامەزراندنی رێکخراوێکی تایبەت به‌ئافرەتان

کوردستان
17/06/2021

 د. ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ نوچەنێت، ئاماژە بە ڕێژەی ئافرەتان دەكات بۆ کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دامودەزگاكان و سەرکردایەتی پارتییدا:  "پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێش هەموو حزبەکانی ترەوە هەمیشە و تا ئێستا پێشەنگ بووە لە پێدانی پلەی گونجاو و بەشدارییەکی کارای ئافرەتان لە بواری سیاسەتدا، یەکەم پارتە رەنگە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و لە ناو کوردستانی عێراقیشدا کە لەساڵی ١٩٥٩ یەکەمین ئافرەت تێیدا بووبێتە ئەندامی سەرکردایەتی، کە خانمی کۆچکردوو ناهیدەی شێخ سەلام بوو. هەروەها پارتی پێشەنگە لە دامەزراندنی رێکخراوێکی تایبەت بۆ ئافرەتان کە لە چوار چێوەی ئەم حزبەدا کار بکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و زەمینەی یەکسانی لەگەڵ پیاودا بڕەخسێنن". 


له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ خوێنه‌ری ته‌واوی دیمانه‌كه‌ بكه‌ن:

 https://www.nuche.net/post-2775.html?fbclid=IwAR1eu3gX05_hid9d2VEcPiG2K8ldPcN5wiUbtWHd22QqcAw5oW6pp7YKRf8

Designed and developed by AVESTA GROUP